نه‌وا
پادشای پێشووی به‌لجیكا دانی به‌وه‌دا نا كه له ده‌ره‌وه‌ی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ژنێكدا هه‌بووه و به‌رهه‌می په‌یوه‌ندیه‌كه‌یان ئه‌و كچه‌یه، كه چه‌ند ساڵه پێداگره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كچی پادشایه.
ئالبێرتی دووه‌م، پادشای پێشووی به‌لجیكا دانی به‌وه‌دانا كه له‌و كاته‌یدا شازادهبووه په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ ژنێك هه‌بووه و به‌رهه‌می په‌یوه‌ندیه‌كه‌یان له‌ده‌ره‌وه‌ی هاوسه‌رگیری، كچێكه كه ئێستا ته‌مه‌نی 51 ساڵ به ناوی دێلفین بوێل.
بارۆنس سبیل دێ سیلیس دایكی دێلفین، پێشتر باسی له‌وه‌كردبوو كه له نێوان ساڵانی 1966 بۆ 1985 په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئالبێرتی دووه‌مدا هه‌بووه كه ئه‌و كاته شازاده بووه.
ئالبێرتی دووه‌م ساڵی 1993 و دوای مردنی براكه‌ی چووبوه سه‌ر ته‌ختی پاشایه‌تی.
ساڵی 2005 دیلفین بوێل له چاوپێكه‌وتنێكدا باسی له‌وه‌كردبوو كه كچی پادشای به‌لجیكایه، به‌ڵام تا ساڵی 2013 و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پادشا، نه‌یتوانی سكاڵا تۆمار بكات، چوونكه به ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه پارێزبه‌ندی له پادشا ده‌سه‌نرێته‌وه.
ساڵَی رابردوو دادگای بروكسێل بڕیاریدابوو كه ئه‌گه‌ر ئالبێرتی دووه‌م نه‌چێته ژێر باری پشكنینی دی ئێن ئه‌ی پێویسته له پای هه‌ر رۆژێك دواكه‌وتنی ئه‌و پشكنینه، بڕی پێنج هه‌زار یۆرۆ بداته ئه‌و كچه.
دواجار و دوای ماوه‌یه‌ك ئا‌لبێرت رازی بوو به پشكنینه‌كه و ئه‌نجامه‌كه‌شی له به‌رژه‌وه‌ندی كچه‌كه‌ی ده‌رچوو.