وەزیری دەرەوەی ئێران لە لایەن 23 پەرلەمانتارەوە دەدرێتە دادگا

28/01/2020 جیهان

نەوا
بەهۆی وتەكانی لە بارەی ئەگەری دانوستان لەگەڵ ئەمریكا، 23 پەرلەمانتاری ئێران سكاڵایان لەسەر وەزیری دەرەوەی وڵاتەكەیان تۆمار كرد.
لەو بارەوە محەمەد رەزا پورئیبراهیمی یەكێك لە نوێنەرانی پارێزگای كرمان رایگەیاند، لە كاتێكدا هێشتا خەڵك لە پرسەی كوژرانی قاسم سولەیمانیدان، قسەكانی محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوە هەستی خەڵكی برینداركردووە و پێچەوانەی ئاسایشی نیشتمانیە.
راشیگەیاند، لەگەڵ 22 پەرلەمانتاری تر سكاڵایان لەسەر وەزیری دەرەوەی ئێران تۆمار كردووە و ئەوەشی بە هەنگاوی یەكەمی لێپرسینەوە و سەندنەوەی متمانە لەو وەزیرە ناوبردووە.
محەمەد جەواد زەریف لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ گۆڤاری شپیگڵی ئەڵمانی رایگەیاندبوو، سەرباری ئەوەی ئەمریكا قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی كوشتووە، بەڵام ئەوە بەو واتایە نایات كە ولاتەكەی دانوستانی لەگەڵ نەكات، بەڵام مەرجیان بۆ دانوستان هەڵگرتنی سزاكانە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group