نه‌وا
سه‌رۆك كۆمار پێشوازی له سه‌رۆكی تیمی لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، تایبه‌ت به‌لێپرسینه‌وه له تاوانه‌كانی داعش كرد.
د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق رۆژی 20-2-2020، له كۆشكی سه‌لام له به‌غدا پێشوازیكرد له كه‌ریم خان سه‌رۆكی تیمی لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، تایبه‌ت به‌لێپرسینه‌وه له تاوانه‌كانی داعش.
له‌میانی دیداره‌كه‌دا باس له هه‌وڵه‌كانی دامه‌زراندنی دادگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به‌سزادانی چه‌كدارانی داعش له‌و تاوانانه‌ی كه ده‌رحه‌ق به دانیشتوانی سه‌رجه‌م شاره جیاجیاكان پێش رزگاركردنی ئه‌نجامیانداوه كرا.
هه‌روه‌ها جه‌ختكرایه‌وه له گرنگی هه‌ماهه‌نگی و هاریكاری هاوبه‌ش سه‌باره‌ت به‌بنه‌بڕكردنی تیرۆر‌و وشككردنی سه‌رچاوه‌ی داهاتی گروپه تیرۆرستییه‌كان كه ده‌بێته فاكته‌رێكی به‌ھێز بۆ به‌رجه‌سته‌كردنی ئاسایش و ئاشته‌وایی نێوده‌وڵه‌تی.