نه‌وا
نوێنه‌ری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق رایگه‌یاند، پێویسته لایه‌نه عێراقییه‌كان هه‌ستیاری ره‌وشی نوێی وڵاته‌كه‌یان به هه‌ند وه‌ربگرن.
جینین هێنیس پلاسخارت نوێنه‌ری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق له وتارێكدا له دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی پلاسخارت راشیگه‌یاند، دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو، محه‌مه‌د عه‌للاوی نه‌یتوانی پشتیوانی لایه‌نه‌كان به‌ده‌ست بهێنێت و پاشه‌كشه‌ی كرد.
نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق جه‌ختیكرده‌وه، هۆكاری شكستی عه‌لاوی له دروستكردنی كابینه‌كه‌ی بۆ ناكۆكی نێوان لایه‌نه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ناوبراو روونیكرده‌وه، به‌رده‌وامی كاركردنی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له عێراق پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی رێگر بێت له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی داعش.
نوێنه‌ری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق سه‌باره‌ت كێشه‌كانی هه‌رێم و به‌غداش ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، له ماوه‌ی رابردوو، هه‌ماهه‌نگی و له‌یه‌ك تێگه‌یشتن له نێوان هه‌ردوولا هه‌بووه پێویسته گفتوگۆكان به‌رده‌وام بن.