نه‌وا
سه‌رۆكی زانكۆی زانسته پزیشكییه‌كانی ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا ده‌ڵێت:"له روداوێكی ده‌گمه‌ندا له ئاستی جیهانیدا منداڵێك له ورمێ له دایكبوو كه توشبوی كۆرۆنایه".
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسى میهری ئێرانی دكتۆر جه‌واد ئاقازاده له یه‌كێك له بنكه‌كانی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی كۆرۆنای ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا وتی: "ئه‌و منداڵه له رۆژانی رابردوو له دایكێكی توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا و به تێستی كۆرۆنای پۆزه‌تیڤ له دایكبووه".
ئه‌وه‌شی وتووه: "دۆخی دایك و منداڵه‌كه جێگیره‌و خه‌ریكی تێپه‌ڕاندنی دۆخی ده‌رمانین".