نه‌وا
كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی كه‌ركوك رایده‌گه‌یه‌نێت، ره‌زامه‌ندیان وه‌رگرتوه له‌سه‌ر دابه‌شكردنی مووچه‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالكروانی كه‌ركوك.
له شاری كه‌ركوك ٤٥٠٠ بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید و ئه‌نفالكراو هه‌یه كه مووچه وه‌رده‌گرن له وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، به‌ڵام دوای بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له عیراق و داخستنی رێگاكانی نێوان پارێزگاكان و سه‌پاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ كه‌سوكاری ئه‌و بنه‌ماڵه شه‌هیدانه نه‌یاتوانی بچن بۆ شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ وه‌رگرتنی مووچه‌كانیان وه ئه‌و ٤٥٠٠ به‌ماڵه‌یه ماوه‌ی زیاتر له مانگ و نیوێك بێ مووچه بون.
ئیواره‌ی ئه‌مڕۆ خلیل ره‌حیم كه‌ریم به‌رێوبه‌ری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراونی كه‌ركوك، له پرێس كۆنفرانسێكدا ڕایگه‌یاند: "دوای هه‌وڵ و ماندوبونێكی زۆر توانرا ره‌زامه‌ندی وه‌رگرین بۆ هینانه‌وه‌ی مووچه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراونی كه‌ركوك كه ژماره‌ی ئه‌و خانه‌واده شه‌هیدانه ٤٥٠٠ خانه‌واده‌یه، و سوپاسی هه‌ریه‌ك له وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراونی كوردستان و وه‌زیری دارایی ده‌كه‌م كه هه‌وڵیكی زۆریان داوه تا مووچه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان بگه‌ینرێته شاری كه‌ركوك."
ده‌رباره‌ی كات و شوێنی دابه‌شكردنی مووچه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، خه‌لیل ره‌حیم به‌رێوبه‌ری كاروباری شه‌هیدان وئه‌نفالكراوانی كه‌ركوك رایگه‌یاند، ئه‌و كه‌سانه‌ی پێشتر مووچه‌ی شه‌هیدانیان له بانكی چه‌رمۆ له چه‌مچه‌ماڵ وه‌رده‌گرت رۆژی شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه مووچه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدانی سه‌نگه‌ر دابه‌ش ده‌كه‌ین، رۆژی دووشه‌ممه و سێشه‌ممه مووچه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدانی هاووڵاتی دابه‌ش ده‌كه‌ین."
سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ی كه مووچه‌ی شه‌هیدانه‌یان له بانكی برایه‌تی وه‌رده‌گرت له شاری هه‌ولێر، خه‌لیل ره‌حیم وتی:" له ئیستادا ڕه‌زامه‌ندی دابه‌شكردنی مووچه‌مان وه‌رگرتووه له وه‌زیری دارایی هه‌ر كاتێك بانكی برایه‌تی ڕه‌زامه‌نی ناردنی پاره‌كه‌ی پێمان ڕاگه‌یاند ئێمه ڕاسته‌وخۆ ده‌چین پاره‌كه ده‌هێنین و رۆژی داوی دابه‌شی ده‌كه‌ین به‌سه‌ر كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان."