نه‌وا
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و بڕه پاره‌یه ئاشكرا ده‌كات كه تا ئێستا به كه‌مپینی (به‌یه‌كه‌وه به‌هێزترین) ی تایبه‌ت به رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا به‌خشراوه
له چوارچێوه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك وهاوكاری بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان. حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان كه‌مپینی ( به‌یه‌كه‌وه به‌هێزترین) بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاری و به‌خشین راگه‌یاند.
ئاماژه به‌وه‌كراوه، بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی تا ئێستا به كه‌مپینه‌كه به‌خشراوه بریتییه له 18 ملیۆن دۆلار و 183 هه‌زار و 175 دۆلار ( به پێی لیستی هاوپێچ) .
له لایه‌كی دیكه‌وه رۆژی 17-3-2020 مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا مووچه و شایسته داراییه‌كانی خۆی به هه‌ڵمه‌تی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و هاوكاریكردنی هاووڵاتییانی كه‌مده‌رامه‌ت ببه‌خشێت.
هه‌روه‌ها رۆژی 1-4-2020 جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیره‌كان و ئه‌وانه‌ی به پله‌ی وه‌زیرن بڕیاریاندا نیوه‌ی مووچه و ده‌رماڵه‌ی دوو مانگی خۆیان ببه‌خشن.
كه‌مپینی (به‌یه‌كه‌وه به‌هێزترین)ی تایبه‌ت به روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا به‌رده‌وامه و ده‌توانن هاوكاری و بهخشینهكانتان بۆ ئه‌م ژماره بانكیانه بنێرن كه تایبه‌تن به‌م كه‌مپینه :
بانكی مناره‌ی حكومی ژماره‌ی حیساب: 493
بانكی ئه‌هلی ئارتی ( RT ) ژماره‌ی حیساب: 47186
بۆ زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی به‌م ژماره ته‌له‌فۆنانه‌وه بكه‌ن:
07705590001
07501751911