نه‌وا
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم قوتابخانه و په‌یمانگا ئه‌هلیه‌كان ئاگادارده‌كاته‌وه پابه‌ندبن به داشكاندنی كرێی خوێندن و وه‌رنه‌گرتنی پاره‌ی خواردن و هاتوچۆ له خوێندكاران، به پێچه‌وانه‌وه هه‌ركه‌س سه‌رپێچی بكات جیا له سزای دارایی، رێگای پێ‌نادرێت بۆساڵی خوێندنی ئاینده قوتابی وه‌ربگرێت.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه:
بۆ گشت قوتابخانه و په‌یمانگا ناحكومیه‌كان
بابه‌ت ـ داشكاندنی كرێی خوێندن
پاش فه‌رمانی وه‌زاری ژماره 61 له رێكه‌وتی 11 ی 5 ی 2020، به گرنگی ده‌زانین ئاگادارتان بكه‌ینه‌وه پابه‌ند بن به‌م خاڵانه، به پێچه‌وانه‌وه هه‌ر قوتابخانه و په‌یمانگایه‌ك سه‌رپێچی بكات جیا له سزای دارایی، رێگای پێ‌نادرێت بۆساڵی خوێندنی ئاینده قوتابی وه‌ربگرێت :
1- داشكاندنی 10% په‌یوه‌ندی نیه به‌وه‌ی نرخی خوێندنتان چۆن راگه‌یاندووه له سه‌ره‌تای ساڵه‌وه، كێبركێی نرخ، یان هه‌ستكردن به‌به‌رپرسیارێتی خۆتان وای كردبێت نرخی ئه‌مساڵتان له ساڵی رابردوو جیاواز بێت یان كه‌متر بێت، ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه ئه‌م داشكاندنه نه‌كه‌ن. 2ـ نابێت به هیج خانه‌واده‌یه‌ك بوترێت كه منداڵی یه‌كه‌م شمولی داشكاندن ده‌كات و منداڵه‌كانی دیكه‌ت شمول ناكات، چونكه ئه‌مه په‌یوه‌ندی به داشكاندنه‌وه نیه، ئۆفه‌ری ساڵانه‌ی خۆتانه و ناچێته خانه‌ی داشكاندنه‌وه.
3- به‌هیچ جۆرێك نابێت داوا له مامۆستایانی ناحكومی بكرێت له‌پای داشكاندنی نرخی خوێندن هه‌مان رێژه له موچه‌كانیان ببردرێت، فه‌رمانی وه‌زاری رونه كه ده‌بێت موچه‌ی مامۆستایان وه‌ك خۆیان بدرێت.
4- پاره‌ی نانخواردن و گواستنه‌وه بۆ سێ مانگی ئاماژه پێكراو به روونی باسی لێوه‌كراوه، پێویسته وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكرێت.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه گشتیه‌كانی په‌روه‌رده له پارێزگاكان و به‌رێوبه‌رایه‌تی خوێندنی ناحكومی له‌وه‌زاره‌ت هه‌موو سه‌رپێچیه‌كان تۆمار ده‌كات و پاشان رێككاری پێویستی له‌باره‌وه ده‌گیرێته‌به‌ر، هه‌ر به‌ڕێزێكیش روبه‌روی ئه‌وه بوه‌وه مافی خۆی پێ نه‌درێت ده‌توانێت نامه بنێرێت بۆ ئه‌م ژمارانه‌ی ڤایبر و واتس ئاپ، كه ژووری ئه‌لیكترۆنی سكاڵای وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌یه.
07505103232
07505106262
07505106363
07505106464
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی قوتابخانه و په‌یمانگا ناحكومیه‌كان ـ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده