هاتوچۆ بڕیارێك لە بەرژەوەندی شۆفێران دەردەكات
24/05/2020
نەوا
بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، بڕیاری لێخۆشبوون بۆ ئەو كەسانەی بەهۆی كەرەنتینەوە غەرامەیان كەوتووەتەسەر درێژكرایەوە.
فەرەیدون عومەر بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بە ترافیك ئێف ئێمی ڕاگەیاندوە، بڕیاری لێخۆشبوون بۆ ئەو كەسانەی بەهۆی كەرەنتینەوە غەرامەیان كەوتووەتە سەر، تاوەكو 15-6-2002 درێژكراوەتەوە.
ڕوونیشیكردەوە، "هەركەسێك ئەگەر لە ڕۆژانی كەرەنتینەدا مۆڵەتەكەی یاخود ساڵانەكەی یاخود ماوەی تۆماركردنی ئۆتۆمبێلەكەی بەسەرچووبێت، لێخۆشبوونی بۆ دەركراوە و لەسەرجەم غەرامەكانی دواكەوتن دەبەخشرێت".
بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ئەوەشیخستەڕوو كە ئێستا مۆڵەتی ئەنجامدانی مامەڵەكان، تاوەكو 15ی مانگی داهاتوو درێژكراوەتەوە و شۆفێران دەتوانن تا ئەوكاتە، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ بكەن بۆ جێبەجێكردنی مامەڵەكانیان.