نه‌وا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا، 322 حاڵه‌تی نوێی توشبون به كۆرۆنا تۆماركراوه و ئه‌وه‌ش، زۆرترین رێژه‌ی توشبوونی رۆژانه‌یه به كۆرۆنا.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عیراق رایگه‌یاند، پێنج هه‌زار و 104 پشكنینی كۆرۆنا له ماوه‌ی 24 كاژێری رابردودا ئه‌نجامدراون و ئه‌نجامی پشكنینی 322 كه‌سیان پۆزه‌تیڤ، بوون به‌جۆرێك ته‌نها له به‌غدا 224 توشبو تۆمار كراوه‌و 61 حاڵه‌تی دیكه‌ی له كه‌ربه‌لا، بابل، واست، موسه‌نا، زیقار، میسان، به‌سره، سه‌لاحه‌ددین، نه‌جه‌ف، دیوانیه و كه‌ركوك بوون و 37 توشبوی دیكه‌ی له پارێزگاكانی سلێمانی هه‌ولێر بوون، پێشتر له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم راگه‌یه‌نرابوو.
هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عیراق، 67 توشبووی كۆرۆناش چاكبوونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها چوار كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه كه هه‌موویان له به‌غدا بوون، به‌مه‌ش كۆی گشتیی ئه‌و توشبووانه‌ی به كۆرۆنا كه گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشتووه‌ته 179 كه‌س و كۆی ژماره‌ی توشبووانیش له عیراق گه‌یشتووه‌ته پێنج هه‌زار و 457 كه‌س، له‌و ژماره‌یه‌ش دوو هه‌زار و 971 كه‌سیان چاكبوونه‌ته‌وه، ئێستا دوو هه‌زار و 307 توشبو له نه‌خۆشخانه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستانن.