نه‌وا
به تۆمار كردنی زیاتر له هه‌زار و 600 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به كۆرۆنا له سعودیه، ئه‌و وڵاته له رووی ژماره‌ی تووشبوانه‌وه پێش چین كه‌وته‌وه.
سه‌رچاوه فه‌رمیه‌كانی سعودیه بڵاویانكرده‌وه، له 24 كاتژمێری رابردوودا هه‌زار و 618 حاڵه‌تی نوێی توشبوون به كۆرۆنا له‌و وڵاته تۆمار كراون و 22 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
تا ئێستا تووشبوونی 83 هه‌زار و 384 كه‌س له سعودیه راگه‌یه‌نراوه و له‌و ژماره‌یه 480 كه‌سیان گیانیان له‌ده‌ستداوه.
چین كه یه‌كه‌م جار ڤایرۆسه‌كه‌ی تێدا بڵاوبوه‌ته‌وه تا ئێستا 82 هه‌زار و 999 حاڵه‌تی تێدا تۆمار كراوه.