نه‌وا
وه‌زاره‌تى كشتو‌كاڵى عیراق ئاشكرایده‌كات، 28 به‌رهه‌مى كشتو‌كاڵى، كه له‌ناوخۆدا به‌رهه‌مده‌هێنرێن به‌شى پێداویستییه‌كانى ناوه‌وه‌ی وڵات ده‌كات، ئاماژه به‌وه‌شده‌دات یه‌ك به‌رمیل شیر له بازاڕه‌كانى جیهاندا گه‌یشتوه‌ته 500 دۆلار.
حه‌مید نایف وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كشتو‌كاڵى عیراق به رۆژنامه‌ى "سه‌باح"ى نیمچه فه‌رمى راگه‌یاندوه، پاراستنى به‌رهه‌مى كشتو‌كاڵى ناوخۆیى چالاك نابێت ئه‌گه‌ر پشتگیرى دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌تى نه‌بێت له‌وانه‌ش خاڵه سنوریه‌كان بۆ رێگه‌گرتن له‌و به‌رهه‌مانه‌ى هاورده‌كردنیان قه‌ده‌غه‌كراوه.
ده‌شڵێت "زۆرترین ئه‌و خاڵه سنوریانهى كاڵایان لێوه هاورده‌ده‌كرێت، خاڵه سنوریه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه و پابه‌ندیش نابن به بڕیاره‌كانى حكومه‌تى فیدراڵه‌وه، له‌كاتێكدا عیراق 28 به‌رهه‌مى كشتو‌كاڵى به‌شى ناوخۆ به‌رهه‌مده‌هێنێت و داوا له سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كه‌ین بۆ هاندانى جوتیاران رێگه له هاورده‌كردنى ئه‌و به‌رهه‌مانه بگرێت".
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ ئه‌وه‌ش ئاشكراكرد، سه‌رۆك وه‌زیران ده‌زانێت كشتوكاڵ چه‌ند گرنگه و ناشكرێت 95%ی داهاتی وڵات پشت به نه‌وت ببه‌ستێت، چونكه له‌ئێستادا نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وت ته‌نها 40 دۆلاره، له‌كاتێكدا نرخى به‌رمیلێك شیر له بازاڕه‌كانى جیهاندا گه‌یشتوه‌ته 500 دۆلار، ئه‌گه‌ر هه‌وڵبدرێت له‌ناوخۆ به‌رهه‌مبهێنرێت ئه‌وا ته‌نها به به‌رهه‌مه شیریه‌كان ده‌توانرێت ساڵانه سێ ملیار دۆلار بخرێته گیرفانى ده‌وڵه‌ته‌وه.