نه‌وا
وه‌رزی مەرەزەكردن و چاندنی چه‌ڵتوكی خۆماڵی كه له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پێده‌گات، ده‌ستیپێكرد.
له هه‌ردوو قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش و شێخان له پارێزگای دهۆك ده‌ستكراوه به چاندنی چه‌ڵتوكی سێ مانگ، كه یه‌كێكه له‌و جۆره برنجانه‌ی زۆرترین فرۆشیان هه‌یه.
جوتیارانی گونده‌كانی خانی هادی و گه‌ره‌نداڵی له ناحیه‌ی كه‌ڵه‌كچی قه‌زای شێخان له به‌ر هه‌تاو كه پله‌كانی گه‌رما بۆ 40 پله به‌رزبونه‌ته‌وه، برنج له كێڵگه‌كاندا ده‌چێنن.
جووتیاران بۆ پێگه‌یاندنی برنج كه پێویستیی به ئاوی زۆر هه‌یه به‌و سیسته‌می دایان ناوه، ئاو له زێی بچوكه‌وه بۆ كێڵگه‌كانیان دابین ده‌كه‌ن.
تاكو كێڵگه‌ی چاندنی برنج وه‌ك زۆنگاوی لێ ده‌كرێت، سه‌ره‌تا تێرئاو ده‌كرێت. دواتر خاك به‌جۆرێك خه‌ست ده‌كرێته‌وه تاكو برنجی لێ بچێندرێت. ئینجا به خاكه‌ناز به‌شێوه‌یه‌كی به‌یه‌كه‌وه گرێ‌دراو گۆلی شێوه چوارگۆشه كه پانییه‌كه‌یان دوو مه‌تره و درێژیشیان چوار مه‌تره دروست ده‌كرێن و ئاوه‌كه‌یان تێ ده‌كرێت. پاشان جوتیاران تۆوی برنج كه پێشتر ته‌ڕییان كردوه، به‌سه‌ر ئه‌و گۆلانه‌دا ده‌وه‌شێنن.
سه‌ركه‌فت ئه‌سعه‌د كه‌تۆ، كه له گوندی دیله‌جان ده‌ژی، بۆ ئاژانسی ئه‌نادۆڵ وتویه‌تی "ئه‌مساڵ له سه‌ر روبه‌ری 30 دۆنم زه‌وی سێ جۆر برنج ده‌چێنین. له مانگی ئایاره‌وه ده‌ستمانپێكردووه. له ماوه‌ی 20 رۆژدا برنجی سه‌دریمان چاند. ئینجا ده‌ستمان كرد به چاندنی برنجی ته‌حالوف. ئه‌ویش نزیكه‌ی 20 رۆژی پێچوو. ئێستاش برنجی عه‌نبه‌ر ده‌چێنین".
سه‌ركه‌فت ئه‌سعه‌د تیشكده‌خاته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كاره‌كه‌یان زۆر زه‌حمه‌ته و له‌گه‌ڵ حه‌وت كرێكار به‌یانیان كاتژمێر 7 ده‌ستبه‌كارده‌كه‌ن و تاكو كاتژمێر 4ی عه‌سر به‌رده‌وام ده‌بن، ده‌شڵێت "زۆر گه‌رمه و كاره‌كه زۆر زه‌حمه‌ته. به‌ڵام ناچاریشین. بژێوی ژیانمان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه. 13 سه‌ر خێزانین. ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره نه‌كه‌ین به چی بژین؟".
سه‌ركه‌فت ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه كرێكاره‌كان به رۆژانه كارده‌كه‌ن و له كۆتایی هه‌ر رۆژێكدا كرێی رۆژانه‌ی خۆیان پێ ده‌ده‌ن.
ده‌شڵێت "تۆوه‌كه‌مان خۆماڵییه. هه‌موو ساڵێك دوای به‌رهه‌مهێنانی برنجه‌كه، به‌شێكی بۆ چاندن داده‌نێین. بۆ پێگه‌یاندن هیچ جۆره ده‌رمانێكی كیمیایی به‌كارناهێنین. ته‌نها یه‌ك ده‌رمان به‌كارده‌هێنین دژی گیا زیانبه‌خشه‌كانه، هه‌ربۆیه برنجه‌كه‌مان برنجی ژماره یه‌كه".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه گه‌وره‌ترین كێشه‌یان، نه‌بوونی كاره‌بایه به‌پێی پێویست و وتویه‌تی "هه‌موو كاره‌كانمان به كاره‌با ده‌كرێت. به‌ڵام كاره‌با به‌پێی پێویست نییه. ناچارین موه‌لیده هه‌ڵبكه‌ین. به‌ڵام ئه‌ویش پێویستی به سوته‌مه‌نی زۆره. له كاتژمێرێكدا 25 لیتر سوته‌مه‌نی ده‌وێت. یه‌ك لیتر گازیش به 550 دیناره. داوا له حكومه‌ت ده‌كه‌ین له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كاره‌بادا هاوكارمان بێت".
سه‌ركه‌فت به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی به‌روبوومی برنج پڕبه‌رهه‌مه، به‌ڵام به زه‌حمه‌ت ده‌فرۆشرێ و وتی: "كاتێك برنجه‌كه پێ ده‌گات حكومه‌ت لێمان وه‌رناگرێت و هیچ قه‌ده‌غه‌یه‌ك نییه سه‌باره‌ت به هاورده‌كردنی برنج له ده‌ره‌وه تا ئه‌و كاته‌ی ئێمه به‌روبومی خۆمان ساغ ده‌كه‌ینه‌وه. ئه‌گه‌ر حكومه‌ت رێگه بگرێت له هه‌نارده‌كردنی به‌روبومی ره‌چه‌ڵه‌ك بیانی، بۆ ئێمه زۆر باش ده‌بێت. ده‌مانه‌وێت پشتگیری به‌رهه‌م و به‌ربوومی خۆماڵی بكرێت. بازاڕێك نییه به‌روبوومه‌كه‌ی لێ بفرۆشین. به‌روبوومی پار ساڵمان هێشتا له كۆگاكاندایه. به‌هۆی داخستنی رێگاكان له‌به‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، ناتوانین برنج بۆ هه‌ولێر و سلێمانی ره‌وانه بكه‌ین، له‌كاتێكدا به به‌رزترین رێژه له‌وێ ده‌فرۆشرێ. هه‌روه‌ها له بازاڕه‌كان كێشه‌ی به‌كۆ فرۆشتنیشمان هه‌یه. به‌شێكیان 200 كیلۆگرامیان ده‌وێ، به‌شێكی دیكه‌یان 400-500 كیلۆگرام. خۆمان ده‌یخه‌ینه كۆگا و ده‌یفرۆشین. كڕیارێكمان نییه به‌كۆ برنجی بوێت. واته كه‌س نایه 10-20 تۆن برنجت لێ بكڕێت".
كرێكارێكی ته‌مه‌ن 29 ساڵیش، كه رۆژانه هه‌شت كاتژمێر له كێڵگه‌یه‌كی برنج له ناوچه‌كه‌دا كارده‌كات، ئاماژه به‌وه ده‌كات كاره‌كه‌یان قورسه و ده‌ڵێت "ناچارین و تا ئه‌م دۆخه له ئارادابێت له كاره‌كه‌مان به‌رده‌وام ده‌بین".
نه‌شوان سه‌باح ره‌مه‌زان ئه‌و كرێكاره گه‌نجه‌یه و وتویه‌تی "رۆژانه كاتژمێر حه‌وتی به‌یانی ده‌ستبه‌كارده‌كه‌ین، كاتژمێر 12ی نیوه‌ڕۆ ده‌ست هه‌ڵده‌گرین و پشوو ده‌ده‌ین، كاتژمێر یه‌كی دوای نیوه‌ڕۆ ده‌ستبه‌كارده‌كه‌ینه‌وه تا كاتژمێر چواری ئێواره، كاره‌كه‌مان قورسه، خه‌ریكه پشتمان ده‌شكێ، به‌ڵام ناچارین و تا ئه‌م دۆخه هه‌بێت ئێمه ئه‌م كارده‌كه‌ین. خێزاندارم و چوار منداڵم هه‌یه. له خوا به زیاد بێت، كاره‌كه باشه. كه ئه‌م كاره ته‌واوبوو، ده‌بمه كرێكاری بیناسازی".
نه‌شوان تیشكی خستوه‌ته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێوه هه‌ستیارانه هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن و وتی "له به‌یانییه‌وه تاكو ئێواره لێره‌ین. كه ده‌شچینه‌وه ماڵه‌وه، نایه‌ینه ده‌ره‌وه. له ماڵه‌وه ده‌مێنینه‌وه. ناچینه پرسه و نوێژی هه‌ینیش. به‌هیچ جۆرێك ناچینه ده‌ره‌وه".