نه‌وا
بۆ یه‌كه‌مجار له ساتی بڵاوبونه‌وه و تۆماركردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا له جیهاندا، به‌رزترین ژماره‌ی توشبوان له ئه‌مریكا تۆماركرا، كه گه‌یشته سه‌رو 57 هه‌زار حاڵه‌ت له یه‌ك رۆژدا.
له مانگی 12ی ساڵی رابردوه‌وه به فه‌رمی ڤایرۆسی كۆرۆنا له چین تۆماركراوه، به‌ڵام ئه‌مریكا یه‌كه‌م وڵاته له ژماره‌ی توشبواندا و گه‌یشتوه‌ته 2 ملیۆن و 890 هه‌زار و 588 حاڵه‌ت.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا، داتاكانی زانكۆی جۆنز هۆبكنز ئاشكرایانكردوه، دوێنێ (هه‌ینی) گه‌وره‌ترین ژماره‌ی توشبوان تۆماركراوه له جیهاندا، كه ئه‌ویش 57 هه‌زار و 683 حاڵه‌ت بوه، هه‌روه‌ك 728 توشبوش گیانیانله‌ده‌ستداوه و كۆی گشتی قوربانییه‌كان به‌رزبۆته‌وه بۆ 132 هه‌زار و 101 حاڵه‌ت.
ئه‌و داتایانه‌ی ئه‌مریكا له‌كاتێكدایه، ژماره‌ی توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له جیهاندا گه‌یشتوه‌ته نزیكه‌ی 11 ملیۆن و 200 هه‌زار كه‌س، چاكبونه‌وه زیاتر له 6 ملیۆن و 345 هه‌زاره، گیانله‌ده‌ستدانیش له 530 هه‌زار نزیكده‌بێته‌وه.