نه‌وا
رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی (WHO) 200 ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكردی گه‌یانده عيراق و به‌سه‌ر پارێزگاكاندا دابه‌شده‌كرێت، ئامێره‌كان پێویستیان به به‌ستنی بوتڵی ئۆكسجین نییه و خۆیان له هه‌واوه ئۆكسجین كۆده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌دهه‌م ئیسماعیل نوێنه‌ری رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی له عیراق رایگه‌یاند، رێكخراوه‌كه 300 ئامێری هه‌ناسه‌دانی بۆ عيراق دابینكردووه، كه له گه‌نجینه‌كانی دوبه‌ی-ی ئیماراته‌وه هێنراون، له‌و ژماره‌یه 200 ئامێر گه‌یشتوه‌ته عێراق و بڕیاره به‌سه‌ر پارێزگاكاندا دابه‌شبكرێت، له چه‌ند رۆژی داهاتوشدا، 100 ئامێره‌كه‌ی دیكه ده‌گاته عیراق.
نوێنه‌ره‌كه‌ی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له عیراق ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، ئه‌و ئامێرانه پێویستییان به بوتڵی ئۆكسجین نییه، به‌ڵكو له هه‌واوه ئۆكسجین كۆده‌كه‌نه‌وه.
وتیشی "هه‌رچه‌نده ئه‌و 300 ئامێره به‌شی پێداویستییه‌كانی نه‌خۆشخانه‌كانی عيراق ناكات، به‌ڵام ئه‌و فشاره كه‌مده‌كاته‌وه كه به‌هۆی نه‌بوونی ئۆكسجین، له‌سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كان دروست بووه".