نه‌وا
سه‌یروسه‌مه‌ره‌كانى كۆریاى باكور به‌رده‌وامن و له بڕیارێكى نوێ‌دا ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌و وڵاته سه‌ربازه‌كانیان ناچارده‌كه‌ن هه‌ریه‌كه‌یان لانیكه‌م 15 كه‌روێشك به‌خێوبكه‌ن.
ماڵپه‌ڕی "ده‌یلى ئێن كه‌ى" تایبه‌ت به ئۆپۆزسیۆنی كۆریاى باكور بڵاویكردوه‌ته‌وه، بڕیارێكى نوێ له ده‌سه‌ڵاتدارانی پیۆنگ یانگ-ه‌وه ده‌رچوه و له‌مه‌ودوا سه‌ربازه‌كانی سوپا و خێزانه‌كانیان ده‌بێت كه‌روێشك وه‌ك سه‌رچاوه‌ی دابینكردنى خۆراك، به‌خێوبكه‌ن.
رونیشكراوه‌ته‌وه، مه‌كته‌بى سیاسیى سه‌ربه سوپای كۆریای باكور ئه‌و بڕیاره‌ى وه‌ك رێگه‌یه‌ك بۆ دابینكردنى سه‌رچاوه‌ى گۆشت به‌بێ تێچوی دارایی هه‌ژماركردوه و له چوارچێوه‌ى رێنماییه‌كانى "كیم جۆنگ ئون" سه‌ركرده‌ى باڵاى وڵاته‌كه‌یه، كه داواى كردوه به‌خێوكردنى گیاندارانى گیاخۆر فراوان بكرێت.
به‌پێى زانیاریه‌كانى ماڵپه‌ڕه‌كه، بڕیاره‌كه ئه‌ركى سه‌رشانى سه‌ربازه‌كانى كۆریاى باكور قورس‌تر ده‌كات و ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه له مانگى پێشوه‌وه ده‌ستیانكردوه به راهێنانى سه‌ربازیى قورس و سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش پێویسته گرنگى به به‌خێوكردنى كه‌روێشك بده‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌ك به "ده‌یلى ئێن كه‌ى" وتوه، بڕیاره‌كه نه‌هامه‌تى و قه‌یرانى نه‌بونى خۆراك له كۆریاى باكور پیشان ده‌دات، بۆیه حكومه‌ت بڕیاری داوه ته‌ركیز بخرێته‌سه‌ر به‌خێوكردنى گیانداران.