نه‌وا
دوای ئه‌وه‌ی دادگای باڵای توركیا سیفه‌تی مۆزه‌خانه‌بوونی له ئایا سۆفیا سه‌نده‌وه و سه‌رۆك كۆماری توركیا بڕیاریدا بكرێته مزگه‌وت، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت، هه‌ینیی داهاتوتر نوێژی هه‌ینی له ئایا سۆفیا ده‌كرێت، وڵاتان و ناوه‌نده تایبه‌تمه‌نده‌كانی خۆرئاوا ره‌خنه له‌و بڕیاره‌ی توركیا ده‌گرن.
دوێنێ دادگای باڵای توركیا بڕیارێكی ساڵی 1934ـی له‌باره‌ی مۆزه‌خانه‌ی ئایاسۆفیاوه هه‌ڵوه‌شانده‌وه، كه ئه‌وكات له مزگه‌وته‌وه كرابووه مۆزه‌خانه، دوای ئه‌و بڕیاره‌ی دادگای توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری وڵاته‌كه نوسراوێكی واژۆكرد و بڕیاریدا ئایاسۆفیا بكرێته‌وه به مزگه‌وت و بخرێته سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف.
له نوێترین لێدوانیشیدا له‌باره‌ی ئه‌و پرسه‌وه، ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند، ئاماده‌كارییه‌كان به شێوه‌یه‌كی خێرا ته‌واو ده‌كه‌ن، پلانی ئه‌وه‌یان هه‌یه رۆژی هه‌ینیی داهاتووتر، كه ده‌كاته 24ی ته‌مموز، له‌گه‌ڵ نوێژی هه‌ینیدا، ئایاسۆفیا به‌ڕووی په‌رستشدا بكه‌نه‌وه.
ئه‌ردۆغان ئایاسۆفیای به میراتی هاوبه‌شی ته‌واوی مرۆڤایه‌تی وه‌سفكرد، وتی، به‌و پێگه نوێیه‌ی كه ئێستا هه‌یه‌تی، به‌رده‌وام ده‌بێت له باوه‌شگرتنی هه‌موو كه‌سێك و وه‌ك گشت مزگه‌وته‌كانی دیكه، ده‌رگای ئایاسۆفیاش به‌ڕووی گشت كه‌سێك له موسڵمانان و غه‌یره موسڵمان و خه‌ڵكانی ناوخۆیی و بیانی كراوه ده‌بێت.
سه‌رۆك كۆماری توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "له‌دوای ئه‌وه‌ی ئایاسۆفیا له مۆزه‌خانه‌وه كرایه‌وه مزگه‌وت، په‌یڕه‌وی وه‌رگرتنی پاره بۆ چوونه ژووره‌وه بۆ ئایاسۆفیا هه‌ڵده‌گیرێت.
بڕیاره‌كه‌ی دادگای باڵای توركیا و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، كاردانه‌وه‌ی وڵاتان و ناوه‌نده تایبه‌تمه‌نده‌كانی خۆرئاوای لێكه‌وته‌وه، ره‌خنه‌یان گرت له بڕیارى كردنی ئایاسۆفیا به مزگه‌وت.
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌مریكا له‌زاری مۆرگان ئۆرتاگۆس وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌وه بێئومێدبوونی واشنتۆنی له بڕیاری ئه‌نقه‌ره بۆ گۆڕینی دۆخی ئایاسۆفیا ده‌ربڕی.
ئۆرتاگۆس ئایاسۆفیای به شوێنه‌وارێكی بێزه‌نتی وه‌سفكرد، داواشی له حكومه‌تی توركیا كرد رێگه به هه‌موان بدات سه‌ردانی بكه‌ن بێ هیچ رێگرییه‌ك.
لای خۆیه‌وه جۆزێف بۆریێل گه‌وره‌به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپا رایگه‌یاند "بڕیاره‌كه‌ی دادگای توركیا بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیارێكی مێژوویی توركیای نوێ و هه‌روه‌ها بڕیاری ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و شوێنه‌واره بخاته ژێر ده‌ستی سه‌رۆكایه‌تیی كاروباری ئاینی، دوو بڕیاری جێی نیگه‌رانین".
"لینا مێندونی" وه‌زیری رۆشنبیریی یۆنان توندتر قسه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره كرد، هه‌نگاوه‌كه‌ی توركیای به "دنه‌دانی جیهانی رۆشنگه‌ر" وه‌سفكرد و رایگه‌یاند، "ئه‌و پاڵنه‌ره نه‌ته‌وه‌په‌رستییه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، شه‌ش سه‌ده توركیا ده‌گه‌ڕێنێته‌وه دواوه".
هه‌روه‌ها رێكخراوی په‌روه‌رده و زانست و كلتوری سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ناسراو به "یونسكۆ" به‌هه‌مانشێوه له‌رێگه‌ی "ئۆدری ئازولای" به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوه‌كه‌وه نیگه‌رانیی توندی خۆی له‌باره‌ی كردنی ئایا سۆفیا به مزگه‌وت ده‌ربڕی، به‌تایبه‌ت كه توركیا پێشتر هیچ گفتوگۆیه‌كی له‌باره‌ی گۆڕینی دۆخی ئه‌و شوێنه‌واره بێزه‌نتییه نه‌كردووه.
به‌ڵام ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا له وتاره‌كه‌یدا وه‌ڵامی ئه‌و نیگه‌رانییانه‌ی دایه‌وه، داوای له هه‌موو كه‌س و لایه‌نه‌كان كرد رێز له بڕیاری دامه‌زراوه‌ی دادوه‌ریی توركیا له‌باره‌ی ئایاسۆفیا بگرن.
ئه‌ردۆغان له‌ومباره‌یه‌وه وتی: "به تێگه‌یشتنه‌وه ده‌ڕوانینه هه‌ر بۆچونێك، كه له ناوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی له‌مباره‌یه‌وه ده‌خرێته‌ڕوو، به‌ڵام له پرسی به‌كارهێنانی ئایاسۆفیا، په‌یوه‌سته به مافی سه‌روه‌ریی توركیاوه".
راشیگه‌یاند: "خستنه‌ڕووی هه‌ر ره‌فتار و هه‌ڵوێستێك له‌وباره‌یه‌وه به‌ده‌ر له راگه‌یاندنی بۆچوون، به پێشێلكاری بۆ سه‌ر سه‌روه‌ریی توركیا ده‌زانین".
ئایاسۆفیا، ساڵی 532-537ی زاینی له‌لایه‌ن ئیمپراتۆرییه‌تی رۆمه‌وه دروستكراوه و كه‌نیسه‌ی بێزه‌نتییه‌كان بووه، به‌ڵام دوای كۆنترۆڵكرانی ئیسته‌نبوڵ له‌لایه‌ن عوسمانییه‌كانه‌وه ساڵی 1453ی زاینی ئایاسۆفیا مناره و گومه‌زی بۆ دروستكرا و كرایه مزگه‌وت و به ''مزگه‌وتی فه‌تحیه'' ناسێنرا. زیاتر له 15 ساڵ دوای روخانی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی و له ساڵی 1934، كه ئه‌وكات ده‌وڵه‌تێكی عه‌لمانی له توركیا حوكمی ده‌كرد، بڕیاردرا ئایاسۆفیا له مزگه‌وته‌وه بكه‌نه مۆزه‌خانه.