نه‌وا
هێزه ئه‌منیه‌كانی عیراق به هاوكاری فڕۆكه‌ی هاوپه‌یمانان، پێنج خۆكوژیان له باشوری خۆرئاوای به‌غدا گه‌مارۆدا و یه‌كێك له خۆكوژه‌كان خۆی ته‌قانده‌وه و چواره‌كه‌ی دیكه‌ش كوژران.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منیی عیراق بڵاویكرده‌وه، به‌پێى زانیارى وردى هه‌واڵگرى، به‌شى هه‌واڵگریى وه‌زاره‌تى ناوخۆ به هاوكارى فڕۆكه‌یه‌كى بێفڕۆكه‌وان و پاڵپشتى لیواى یه‌كى فه‌وجى 54، پرۆسه‌یه‌كى تایبه‌تی له گوندی "معامره زیدان" له باشورى خۆرئاواى به‌غداى پایته‌خت ئه‌نجامدا.
رونیشكراوه‌ته‌وه، له پرۆسه‌كه‌دا مۆڵگه‌یه‌كی چه‌كداران گه‌مارۆدرا، كه پێنج خۆكوژى تێدا بوه و یه‌كێك له خۆكوژه‌كان خۆى ته‌قاندوه‌ته‌وه، دواتر هێزه‌كه هێرشیانكردوه‌ته‌سه‌ر مۆڵگه‌كه و چوار خۆكوژه‌كه‌ى دیكه‌یان كوشتوه.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی ئه‌وه‌شى ئاشكراكردوه، له پرۆسه‌كه‌دا ئه‌فسه‌رێك به پله‌ى موقه‌ده‌م له لیواى 54 و ئه‌ندامێكى فه‌وجى ته‌كتیكى شانه‌ى هه‌ڵۆكان، كوژراون.