له‌باره‌ی بڕیاری دابه‌شكردنی موچه‌ له‌ هه‌رێم رونكردنه‌وه‌ ده‌درێت

28/07/2020

نه‌وا
دوای ئه‌وه‌ی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی حكومەتی هەرێم رایگەیاند،"پرسی کات و خشتەی دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران ئەرکی ئەو وەک وەزیری دارایی نیە، بەڵکو بەڕێوەبەرایەتی جوڵەی دراوە" لە وەڵامدا بەڕێوەبەری جوڵەی دراو لە وەزارەتی دارایی رایدەگەیەنێت، بڕیاری دابەشكردنی موچە لەدەست وەزیری داراییە".
حاجی نادر بەڕێوەبەری جوڵەی دراو لە وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم لەبارەی وتەكەی ئاوات شێخ جەناب بۆ پەرلەمانتاران، بە سایتی خەندانی راگەیاند،"بڕیاری دابەشكردنی موچە، ئەركی وەزیرە، هەر كات ئەو بڕیار بدات ئێمە خشتەكەی بۆ دەنێرین"
بەڕێوەبەری جوڵەی دراو لەبارەی ئەوەی تا ئێستا وەزیری دارایی بڕیاری دابەشكردنی موچەی نەداوە، وتی،"نەخێر، تا ئێستا وەزیر ئەو بڕیارەی نەداوە".
ئەمڕۆ ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پرسی کات و خشتەی دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران ئەرکی ئەو وەک وەزیری دارایی نیە، بەڵکو ئەركی بەڕێوەبەرایەتی جوڵەی دراوە/بەشی ژمێریاری وەزارەت وادەی دابەشکردنی موچە دیاریدەکات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group