كازمی پێشوازی لەو مێرمنداڵە كرد كە هێزەئەمنیەكان سوكایەتیان پێكردبوو

03/08/2020 عێراق

نەوا
سەرۆك وەزیرانی عیراق داوای لێبوردنی لەو مێرمنداڵەكرد كە لە رۆژانی رابردودا لە لایەن هێزە ئەمنیەكانەوە لە بەغدا سوكایەتی پێكرابوو.
مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە دوای پێشوازیكردن لە محەمەد سەعید ئەو مێرمنداڵەی لە لایەن هێزە ئەمنیەكانەوە سوكایەتی پێكرابوو، داوای لێبوردنی لێ كرد و بەڵێنیشیدا ئەو ئەندامانەی هێزە ئەمنییەكان كە ئازاریان داوە رەوانەی دادگا دەكات و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت.
لەمیانی چاوپێكەوتنەكەدا، مستەفا كازمی بڕیاریدا بە دابینكردنی پارێزەرێك بۆ یارمەتیدانی دۆسیەكەی لەرووی یاساییەوە و پەیمانیدا تێچووی تەواوكردنی خوێندنەكەی لە ئەستۆ بگرێت.
لە ماوەی رابردوودا گرتەیەكی ڤیدیۆیی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكرایەوە تێدا مێردمنداڵێك لەلایەن چەند ئەندامێكی هێزە ئەمنییەكانەوە لە بەغدا سوكایەتی پێكرا و قژی بە چەقۆ بڕا، ئەوەش كاردانەوەی لێكەوتەوە و دواتر وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، ئەو كەسانەیان دەستگیركردوە كە سوكایەتیان بە مێردمنداڵەكە كردوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group