كوەیت.. گەشتە ئاسمانیەكانی لەگەڵ 31 وڵات بە داخراوی دەهێڵێتەوە

03/08/2020 جیهان

نەوا
وتەبێژی حكومەتی كوەیت رایگەیاند، بەهۆی بەردەوامی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و لەسەر راسپاردەی وەزارەتی تەندروستی، بڕیاردراوە گەشتە ئاسمانییەكان بۆ 31 وڵات بەشێوەیەكی زۆر سنوردار بەڕێوەبچێت و گەشتەكان بە داخراوی دەمێنەوە.
تارق مزرم، وتەبێژی حكومەتی كوەیت لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاند، دەسەڵاتی تەندروستی وڵاتەكەیان هۆشداریداوە لە دەستپێكردنەوەی گەشتەكان بۆ 31 وڵات كە خاوەن رەوەندێكی زۆر هاوڵاتین لە كوەیت كە مەترسی زیاتربڵاوبونەوەی پەتای كۆرۆنا دەكرێت، لە دیارترینی ئەو وڵاتانەش بریتین لە هیندستان، پاكستان، میسڕ، فلیپین، چین، ئێران، بڕازیل، ئیتاڵیا و عیراق.
تائێستا لە كوەیت نزیكەی 68 هەزار كەس توشی كۆرۆنا بون، لەو ژمارەیەش زیاتر لە 450 كەس گیانیان لەدەستداوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group