نه‌وا
به‌پێى راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان كریستیانۆ رۆناڵدۆى پورتوگالى و یاریزانى یانه‌ى یوڤانتۆسى ئیتاڵى به‌هۆى ده‌ركردنى یانه‌كه‌ى له خولى یانه پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا، بێهیوا بوه و ده‌یه‌وێت یانه‌كه‌ى جێبهێڵێت، بۆ ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌ستیانپێكردوه.
راپۆرته رۆژنامه‌وانییه جیهانییه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه، رۆناڵدۆى ته‌مه‌ن 35 ساڵ به جدى بیر له جێهێشتنى خولى ئیتاڵى ده‌كاته‌وه و ده‌یه‌وێت روبكاته خولى فه‌ره‌نسى و به دیاریكراویش یانه‌ى پاریس سانجێرمان، ئه‌وه‌ش له هه‌مان ئه‌و كوده‌تایه ده‌چێت، كه دوو ساڵ پێش ئێستا به‌سه‌ر یانه‌ى ریاڵ مه‌دریدى ئیسپانیدا كردى.
ئه‌وه‌ش هاتوه، ئه‌ستێره پورتوگالیه‌كه بێهیوا بووه له ده‌ركردنى یانه‌كه‌ى له خولى یانه پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا له‌لایه‌ن لیۆنى فه‌ره‌نسییه‌وه، بۆیه بیر له‌وه‌ده‌كاته‌وه ئه‌زمونێكی نوێ تاقیبكاته‌وه، كه ئه‌وه‌ش كۆتا وێستگه‌ی ده‌بێت له ژیانى وه‌رزشییدا.
هه‌روه‌ها ته‌ئكیدكراوه‌ته‌وه، بڕیاره خۆرخێ مێندێز به‌ڕێوه‌به‌رى كاره‌كانى رۆناڵدۆ له‌گه‌ڵ لیۆناردۆى به‌ڕێوه‌به‌رى وه‌رزشیى پاریس ده‌ستبكات به گفتوگۆ له چه‌ند رۆژى داهاتودا ئه‌وه‌ش به ئامانجى گواستنه‌وه‌ى كریستیانۆ بۆ یانه فه‌ره‌نسییه‌كه.