نه‌وا
به‌پێى لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى نوێ قه‌ڵه‌وى رێگه‌نادات ڤاكسینى دژه ڤایرۆسى كۆرۆناى نوێ COVID-19 هیچ كاریگه‌رییه‌كى هه‌بێت.
به‌پێى لێكۆڵینه‌وه‌كه، كه ماڵپه‌ڕی "تایمز نیوز ناو" بڵاویكردوه‌ته‌وه، هۆشدارى دراوه له‌وه‌ى قه‌ڵه‌وى هۆكاره بۆئه‌وه‌ی ڤاكسینى دژه ڤایرۆسى كۆرۆناى نوێ هیچ كاریگه‌رییه‌كى نه‌بێت بۆ ئه‌وانه‌ى توشبون و چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن".
له‌لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا، شاره‌زایان ئه‌وه‌یان ئاشكراكردوه چاره‌سه‌رى ڤایرۆسه‌كه كاریگه‌رى زۆر كه‌متره له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ى كێشه‌ى قه‌ڵه‌وییان هه‌یه، به‌هۆى ئه‌وه‌شه‌وه قه‌ڵه‌وى هۆكارى ئه‌وه‌یه مه‌ترسى زیاترى توشبون به ڤایرۆسه‌كه هه‌بێت، چونكه رێگه له وه‌ڵامدانه‌وه‌ى جه‌سته ده‌گرێت و ده‌بێته‌هۆى دروستبونى هه‌وكردنى توند، به‌هۆى ئه‌وه‌شه‌وه جه‌سته كه‌متر ئاماده‌یه بۆ شه‌ڕى دژى ڤایرۆسه‌كه.
لاى خۆیه‌وه "چاد بیتى" مامۆستاى یاریده‌ده‌ر له زانكۆى ئالاباما له بێرمینگهام ده‌ڵێت "بابه‌ته‌كه په‌یوه‌ندى به ناچالاكیی ڤاكسینه‌كه‌وه نییه، به‌ڵكو په‌یوه‌ندیی به كاریگه‌ریی زۆره‌وه هه‌یه، به ده‌سته‌واژه‌یه‌كی دیكه ده‌شێت ڤاكسینه‌كه كاربكات، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كى گه‌وره كاریگه‌رى له‌سه‌ر جه‌سته نابێت".
قه‌ڵه‌وى مرۆڤه‌كان له‌پاڵ دوو گیانی و نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كان، له‌و هۆكارانه‌ن كه مه‌ترسى زیاتری توشبون به ڤایرۆسى كۆرۆنایان له‌سه‌رده‌بێت.