نه‌وا
دوابه‌دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی یه‌ك له دوای یه‌كی چوار وه‌زیر، حكومه‌تی لوبنان بڕیاریدا ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه.
میدیاكانی لوبنان بڵاویان كرده‌وه، حكومه‌تی لوبنان به‌سه‌رۆكایه‌تی حه‌سان دیاب ده‌ستله‌كاركیشانه‌وه‌ی راگه‌یاند، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردوه‌وه وه‌زیرانی دارایی، داد، ژینگه و راگه‌یاندن ده‌ستیان له‌كاركێشابوه‌وه.
كابینه‌ی حكومه‌تی لوبنان له 20 وه‌زیری پێكدێت و به‌ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی یه‌ك له‌سه‌ر سێی وه‌زیره‌كان حكومه‌ت هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌نده‌ری به‌یرووت كه به هۆیه‌وه نزیكه‌ی 200 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و زیاتر له شه‌ش هه‌زار كه‌سیش برینداربوون، خۆپیشاندان له‌و وڵاته ده‌ستیپێكرده‌وه.
خۆپیشانده‌ران هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه بۆ بوونی گه‌نده‌ڵی و كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسانی حكومه‌ت گه‌ڕاندۆته‌وه و داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و حكومه‌ت و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی به‌رپرسانیان كردبوو.