نه‌وا
له‌به‌رامبه‌ر دانانی ناوی 11 به‌رپرسی چینی و هۆنگ كۆنگی له لیستی سزاكانی واشنتۆن، په‌كینیش 11 به‌رپرسی ئه‌مریكی خسته لیستی سزاكانه‌وه.
ژائۆ لیجیان یه‌كێك له وته‌بێژانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی 11 به‌رپرسی ئه‌مریكی خستوه‌ته لیستی سزاكانیه‌وه كه هه‌ڵوێست و هه‌ڵسوكه‌وتی نه‌شیاویان به‌رامبه‌ر به پرسی هۆنگ كۆنگ هه‌بووه.
ژماره‌یه‌ك له ئه‌نجامانی ئه‌نجومه‌نی پیران كه رۆڵیان هه‌بووه له ده‌ركردنی سزا به‌سه‌ر به‌رپرسانی چینی، له لیستی سزاكانی پهكیندان.
دوایبهدوای سه‌پاندنی یاسای ئه‌منی چین به‌سه‌ر هۆنگ كۆنگدا، ئه‌مریكا ئه‌و هه‌نگاوه‌ی به كۆتاییهاتنی ئۆتۆنۆمی ئه‌و دورگه‌یه ناوبردوو و سزای به‌سه‌ر 11 به‌رپرسی چینی و هۆنگ كۆنگیدا سه‌پاند كه رۆڵیان هه‌بوو له ده‌ركردنی ئه‌و یاسایه.