نه‌وا
به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى به‌یروتى پایته‌ختى لوبنان، تۆمه‌ت ئاراسته‌ى 25 به‌رپرسى ئه‌و وڵاته كراوه، كه لێپرسراوی گه‌وره‌یان له‌نێودایه و پێگه‌یان له ئیداره‌ى به‌نده‌رى شاره‌كه و گومرگ و هێزه ئه‌منیه‌كاندا هه‌یه.
سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵى لوبنان بڵاویانكردوه‌ته‌وه، به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى به‌یروت، كه بوه‌هۆى گیانله‌ده‌ستدانى 177 كه‌س و برینداربونى هه‌زاران و زیانى زیاتر له 15 ملیار دۆلار، غه‌سان حویدات داواكارى گشتى تۆمه‌تى ئاراسته‌ى 25 به‌رپرسى لوبنانى كردوه.
رونیشكراوه‌ته‌وه، سروشتى تۆمه‌تباركردنه‌كان دیار نییه، به‌ڵام تۆمه‌تباران چه‌ندین به‌رپرسى باڵاى به‌نده‌رى به‌یروت و گومرگ و هێزه ئه‌منییه‌كانیان تێدایه، هه‌موشیان راده‌ستى دادگاى تاوانه‌كان ده‌كرێن بۆئه‌وه‌ی دادگایى بكرێن.
ماڵپه‌ڕى رۆیته‌رزیش له‌زارى سه‌رچاوه‌یه‌كى دادوه‌ریى لوبنانه‌وه بڵاویكردوه‌ته‌وه، ئه‌و 25 كه‌سه 19یان ده‌ستگیركراون.