نه‌وا
وه‌زیری راوێژكار بۆ كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات داواده‌كات په‌له بكرێت له جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل.
ئه‌نوه‌ر قه‌رقاش وه‌زیری راوێژكار بۆ كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات له لێدوانێكدا راشیگه‌یاندووه، ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ره‌مزی و هێمایی نییه و هاوكاری له بواره‌كانی كشتوكاڵ، ئاسایش، خۆراك، بازرگانی و ته‌كنه‌لۆجیاش له‌خۆده‌گرێت.
ناوبراو باسی له‌وه‌شكردووه، كردنه‌وه‌ی بالیۆزخانه‌ش به‌شێكه له رێككه‌وتنی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌دیه‌كانیان.
هه‌فته‌ی رابردوو دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، ئیسرائیل و ئیمارات له‌سه‌ر ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانیان رێككه‌وتوون.
هه‌ر یه‌ك له ئێران و توركیا و گروپه فه‌له‌ستینیه‌كان دژی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئیماراتن.
ئیمارات له دوای میسر و ئه‌رده‌ن ده‌بێته سێهه‌م وڵاتی عه‌ره‌بی كه به فه‌رمی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل هه‌یه و بڕیاریشه چه‌ند وڵاتێكی تری عه‌ره‌بیش په‌یوه‌دیه‌كانیان له‌گه‌ڵا ته‌لئه‌ڤیڤ ئاسایی بكه‌نه‌وه.
له‌و چوارچێوه‌دا باس له‌وه‌ده‌كرێت به‌م نزیكانه به‌حره‌ین، عوممان و سودان په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی ده‌كه‌نه‌وه.