لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی عیراق له‌سه‌ر پرسی بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆده‌بنه‌وه‌

20/09/2020 عێراق

نه‌وا
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عیراق رایگه‌یاند، به‌منزیكانه‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان بە مەبەستی تاوتوێكردنی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمان و پرسی بازنەكانی هەڵبژاردن كۆده‌بنه‌وه‌.
ئەحمەد جبووری پەرلەمانتاری عیراق لە هاوپه‌یمانی هێزه‌كان رایگه‌یاندووه‌، له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق و لایەنە سیاسییەكان كۆبوونەوەیەكی بەرفراوان بۆ یەكلاكردنەوەی پرسی بازنەكانی هەڵبژاردن لە یاسای هەڵبژاردندا ئەنجام دەدەن.
جبووری ئاماژەی بەوە داوە كە جارێكی تر گەڕانەوە بۆ یەك بازنەیی هەڵبژاردن، شتێكی ئەستەمە و پێچەوانەی ئەو یاسای هەڵبژاردنەشە كە پەرلەمان دەنگی پێداوە و پێداگری لەسەر فرە بازنەیی هەڵبژاردن لە پارێزگاكان كردووەتەوە.
راشیگه‌یاند، تا ئێستا ناكۆكیی لایەنە سیاسییەكان لەسەر فرەبازنەیی هەڵبژاردن بەردەوامە و كۆتای نەهاتووە، بابەتی دەنگدانیش لەسەر پاشكۆی یاسای هەڵبژاردنەكان پێویستی بە كاتێكی زۆرتر هەیە لە ناو پەرلەماندا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group