نه‌وا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق رایگه‌یاند، له 24 كاتژمێری رابردوودا چوار هه‌زار و 471 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به كۆرۆنا تۆماركراون و 45 تووشبووی دیكه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 24/9/2020 له راگه‌یه‌نراوێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق بڵاویكرده‌وه، 4 هه‌زار و 471 تووشبووی نوێ له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا تۆماركراون به‌و پێیه‌ش كۆی گشتی تووشبووان گه‌یشته 337 هه‌زار و 106 كه‌س.
هه‌ربه‌پێی ئه‌و راگه‌یه‌نراوه، له‌و ماوه‌یه‌دا 45 تووشبووی دیكه له سه‌ره‌تاسه‌ری عیراق گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌وه‌ش ئاماری گشتی گیانله‌ده‌ستدان به نه‌خۆشیه‌كه بۆ 8 هه‌زار و 799 كه‌س بهزبۆوه.
به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق، هه‌ر له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا سێ هه‌زار و 773 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه، به‌و پێیه تائێستا 268 هه‌زار و 761 تووشبووی په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه.