نه‌وا
یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، به 42 دۆلار و 54 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت به 42 دۆلار و 30 سه‌نت رۆژه‌كه‌ی ته‌واو كرد. ئه‌مڕۆش له كاتژمێره‌كانی به‌یانییه‌وه به‌راورد به كاتی داخستن به رێژه‌ی له‌سه‌دا 0.57 به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و به 42 دۆلار و 54 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
هاوكات یه‌ك به‌رمیل خاوی جۆری خۆرئاوای تێكساس به 40 دۆلار و 16 سه‌نت فرۆشرا.
نیگه‌رانییه‌كان له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له‌سه‌رئاستی جیهان به‌رده‌وامه له‌و كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌ی كردویه‌تییه‌سه‌ر ئابوریی جیهان و كه‌مبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وتی خاو.