نرخى نه‌وت به‌رده‌وامه‌ له‌به‌رزبونه‌وه‌ و به‌ره‌و 50 دۆلار ده‌چێت

24/11/2020 جیهان

نه‌وا
بەپێی راپۆرتە ئابوریەكان، نرخی نەوتی خاو بەردەوامە لەبەرزبونەوە و یەك بەرمیل خاوی برێنت گەیشتوەتە زیاتر لە 46 دۆلار.
بەگوێرەی راپۆرتەكان لە بازاڕەكانی مامەڵەكردن بە نەوتەوە، خاوی برێنت 0.89% بەرزبوەتەوە و یەك بەرمیل گەیشتوەتە 46 دۆلار و 45 سەنت.
هەروەها بەرمیلێك خاوی ئەمریكی 0.98% بەرزبونەوەی بەخۆیوە بینیوە و یەك بەرمیل بە 43 دۆلار و 48 سەنتەوە مامەڵەی پێوەدەكرێت.
لای خۆیەوە ستیڤن ئینیس شیكەرەوەی بواری نەوت بە ئاژانسی رۆیتەرزی وتوە، گەشەپێدانی ڤاكسینی كۆرۆنا و دابەشكردنی، مەترسییەكان لەسەر بازاڕی نەوت كەمدەكاتەوە.



شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group