عیراق.. 2438 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ كۆرۆنا تۆمار كران

25/11/2020 عێراق

نه‌وا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق رایگه‌یاند، دوو هه‌زار و 438 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ كۆرۆنا تۆمار كراون.
راشیگه‌یاند، 55 تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆنا له‌ 24 كاتژمێری رابردوودا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، له‌و ژماره‌یه‌ 20 حاڵه‌تیان له‌ سلێمانی تۆمار كراون.
هه‌ر به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق دوو هه‌زار و 270 تووشبووی كۆرۆناش چاكبوونه‌ته‌وه‌.
تائێستا 542 هه‌زار و 187 حاڵه‌تی تووشبوون به‌ كۆرۆنا له‌ عیراق تۆمار كراون، له‌و ژماره‌یه‌ زیاتر له‌ 472 هه‌زار كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه‌ و 12 هه‌زار و 86 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group