نه‌وا
موحسین فه‌خریزاده، زانای ئه‌تۆمیی ئێرانی، كه رۆژی هه‌ینی له تاران كوژرا، یه‌كه‌م زانای وڵاته‌كه نییه بكوژرێت، به‌ڵكو پێشتر چه‌ندین زانای دیكه‌ی ئه‌تۆمیی ئێرانی كوژراون، دیاریش نییه فه‌خریزاده دوایین كوژراو ده‌بێت، یان نا.
ئێران، به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ هه‌ر رووداوێكی له‌و شێوه‌یه‌دا، په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ ئیسرائیل و ئه‌مریكا و هێزه هه‌واڵگرییه‌كانیان درێژده‌كات، بێ ئه‌وه‌ی هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی به‌رجه‌سته و یه‌كلاكه‌ره‌وه بخاته روو.
ئه‌وه‌ی گومانه‌كان له‌سه‌ر وڵاتانی خۆرئاوا و به‌تایبه‌ت ئیسرائیل و ئه‌مریكا زیاتر ده‌كات، ئه‌وه‌یه، كه هه‌م له ناكۆكییه‌كی قوڵدان له‌گه‌ڵ تاران، هه‌م له به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران نیگه‌رانن، به‌وه‌ی ئامانج لێی په‌ره‌پێدان و ده‌ستگه‌یشتنه به چه‌كی ئه‌تۆمی.
ئه‌و زانا ئه‌تۆمییانه‌ی ئێران، كه تا ئێستا كوژراون :
موحسین فه‌خریزاده
زانای ئه‌تۆمیی ئێرانی، موحسین فه‌خریزاده، رۆژی هه‌ینی له نزیك تارانی پایته‌خت كوژرا، به‌پێی قسه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران، چه‌ند چه‌كدارێك ده‌ستڕێژی گوللهیهن له ئۆتۆمبێله‌كه‌ی كردوه، دواتر له نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستدا.
ماوه‌یه‌كی زۆره وڵاتانی خۆرئاوا و ئیسرائیل و ته‌نانه‌ت هێزه ئێرانییه ئۆپۆزسیۆنه‌كان، فه‌خریزاده به عه‌قڵی داڕێژه‌ری به‌رنامه‌یه‌كی نهێنیی ئێران ده‌زانن، كه تایبه‌ت بووه به دروستكردنی بۆمبی ئه‌تۆمی و له ساڵی 2003دا به‌رنامه‌كه وه‌ستێنراوه، بۆیه هه‌رزوو ئێران په‌نجه‌ی تۆمه‌تی بۆ ئیسرائیل درێژكرد، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له تویته‌ره‌وه نوسیویه‌تی، "ئاماژه‌ی مه‌ترسیدار هه‌ن له‌باره‌ی هه‌بوونی رۆڵی ئیسرائیل".
فه‌خریزاده یه‌كێك بووه له‌و زانایانه‌ی، به‌هۆی به‌شداریی له به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران، له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه سزای به‌سه‌ردا سه‌پێنرابوو.
مه‌سعود عه‌لی محه‌مه‌دی
له رۆژی 12-1-2010 مه‌سعود عه‌لی محه‌مه‌دی زانای ئه‌تۆمیی ئێران، له‌رێگه‌ی بۆمبێكی كۆنترۆڵكراوهوه، له تارانی پایته‌خت كوژرا.
دوای كوشتنی محه‌مه‌دی، به‌رپرسانی ئێران رایانگه‌یاند، ناوبراو په‌یوه‌ندیی به به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێرانه‌وه نه‌بووه و ته‌نها مامۆستای فیزیا بووه له زانكۆ، به‌ڵام سه‌رچاوه‌كانی وڵاتانی خۆرئاوا دوپاتیاندهكردهوه، مه‌سعود محه‌مه‌دی، له‌گه‌ڵ موحسین فه‌خریزاده و فه‌ریدون عه‌باسی كاریكردوه، كه ئه‌و دوو زانایه له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه سزایان به‌سه‌ردا سه‌پێنرابوو، به‌هۆی كاركردنیان له چالاكیی گوماناویدا بۆ په‌ره‌پێدانی بۆمبی ئه‌تۆمی.
مه‌جید شه‌هریاری
هه‌ر له‌ساڵی 2010 و له‌مانگی 11دا، مه‌جید شه‌هریاری، زانای ئه‌تۆمی، له تارانی پایته‌خت به‌هۆی بۆمبێكی چێندراوه‌وه كوژرا و هاوژینه‌كه‌شی بریندار بوو.
هه‌ر ئه‌وكات ئێران دانی به‌وه‌دا نا، كه شه‌هریاری رۆڵی هه‌بووه له یه‌كێك له گه‌وره‌ترین پرۆژه ئه‌تۆمییه‌كانی وڵاته‌كه، ده‌ستی تۆمه‌تیشیان بۆ ئیسرائیل و ئه‌مریكا درێژكرد.
فه‌ره‌یدون عه‌باسی دوانی
هه‌ر له رۆژی كوشتنی مه‌جید شه‌هریاری-دا، فه‌ره‌یدون عه‌باسی دوانی، سه‌رۆكی به‌شی فیزیا له زانكۆی ئیمام حسێن، له‌گه‌ڵ هاوژینه‌كه‌یدا، له ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكدا بریندار بوون.
عه‌باسی یه‌كێك بوو له‌و زانایانه‌ی له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه سزای به‌سه‌ردا سه‌پێنرابوو، به‌هۆی به‌شداریی له به‌رنامه‌ی په‌ره‌پێدانی چه‌كی ئه‌تۆمیدا.
ئه‌وكات ئێران هه‌ریه‌كه له ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل و به‌رتیانیای به ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه تۆمه‌تبار كرد، رایگه‌یاند، چه‌ند كه‌سێكیان ده‌ستگیركردووه، كه دانیان به‌وه‌دا ناوه له‌لایه‌ن ئه‌و ده‌زگا هه‌واڵگرییانه‌وه راهێنانیان پێكراوه.
داریوش ره‌زائی
له رۆژی 23-7-2011، له هێرشێكی چه‌كداریدا، داریوش ره‌زائی، كه مامۆستای فیزیا بوو له زانكۆ، كوژرا، ئه‌وكات وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئێران دوپاتیكردبوهوه، كه ره‌زائی هیچ په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی به به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێرانه‌وه نه‌بووه.
مسته‌فا ئه‌حمه‌دی ره‌وشه‌ن
ساڵی 2012 مسته‌فا ئه‌حمه‌دی ره‌وشه‌ن، كه ئه‌ندازیاری كیمیایی بوو، له‌رێگه‌ی بۆمبێكی لكێنراو به ئۆتۆمبێله‌كه‌یه‌وه، له تارانی پایته‌خت كوژرا، تاران دانی به‌وه‌دا نا، كه ره‌وشه‌ن زانایه‌كی ئه‌تۆمی بووه و سه‌رپه‌رشتیاری یه‌كێك له به‌شه‌كانی بنكه‌ی ئه‌تۆمیی نه‌ته‌نز بووه، به‌هه‌مانشێوه ده‌ستی تۆمه‌ت بۆ ئیسرائیل و ئه‌مریكا درێژكرا.