نه‌وا
سوپای ئێران ده‌ستی كردووه به مانۆڕێكی سه‌ربازی نوێ له ناوچه‌ی مه‌ركان له باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئێران كه ده‌كه‌وێته كه‌ناراوه‌كانی ده‌ریای عومان.
ته‌له‌ڤیزیۆنی ده‌وڵه‌تی ئێران بڵاوی كرده‌وه كه مانۆڕه‌كه به به‌شداری چه‌ندین گه‌وره به‌رپرسی سه‌ربازی و به به‌شداری یه‌كه‌كانی هاتنه خوار له ئاسمانه‌وه، هێزی تایبه‌ت و تیمه‌كانی ده‌ستوه‌ردانی خێرا ده‌ستی پێ كردووه.
له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوودا ئه‌مه پێنجه‌م مانۆڕی سه‌ربازی ئێرانه له باشوری ئه‌و وڵاته.
مانۆڕه‌كه دوو رۆژ دوای ئه‌وه دێت كه میدیای ئیسرائیل بڵاویانكرده‌وه، دوو فڕۆكه‌ی بۆمبهاوێژی بی 52 ی ئه‌مریكی و چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی ئێف 16 به‌ره‌و ئاسمانی كه‌نداو فڕیون.
له كۆتا رۆژه‌كانی ئیداره‌ی دۆناڵد ترامپدا گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران بۆ به‌رزترین ئاست هه‌ڵكشاوه.
له رۆژانی رابردوودا و له میانی مانۆڕێكی سوپای پاسداران له ده‌ریای عومان هێزه‌كانی ئێران موشه‌كی دورهاوێژیان تاقیكردبوه‌وه.