عالیە نوسەیف :كاربەدەستانی حكومەت دەبێت لەپێش هەموو كەسێكەوە بەپێكوتەی كۆرۆنا بكوترێن

04/03/2021 عێراق

نەوا-
پەرلەمانتارێكی پەرلەمانی عێراق داوا لە سەرۆك وەزیران وبەرپرسانی حكومەت و وەزیری تەندروستی دەكات، خۆیان پێش هەموو كەسێك ئەو ڤاكسینی كۆرۆنایە وەربگرن كە وڵاتی چین بەخشیوێتی بەعێراق.

عالیە نوسەیف پەرلەمانتاری فراكسیۆنی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، پێویستە هەر وەكو چۆن لەوڵاتانی دیكەی جیهان و بۆ دڵناییدان بەهاوڵاتیان و هاندانیان بۆ خۆكوتین دەبینین بەرپرسەكانیان پێشتر پێكوتەی كۆرۆنا وەردەگرن بەهەمان شێوە لای ئێمەش لە كەناڵەكانی راگەیاندنەوە سەرۆك وەزیران و وەزیری تەندروستی و وەزیرەكانی عێراقیش خۆیان بەپێكوتەكەی چین بكوتن كە بەخۆڕایی پێشكەشی عێراقی كردوە.
ئەو پەرلەمانتارە عێراقیە وتیشی، دەبوایە پێكوتەی كۆرۆنا لەپێش هەمو كەسێك بدرایە بە و بەرپرسانە،وپاشان بدرایە بە كارمەندانی تەندروستی و بەتەمەنەكان و ئەوانەی نەخۆشی درێژخایانیان هەیە، تاكو ببنە پێشەنگ بۆ هاوڵاتیان و خەڵكی دڵنیاببنەوە لە پێكوتەكە.  

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group