نرخى نه‌وت 71 دۆلارى تێپه‌ڕاند

08/03/2021 جیهان

نه‌وا
نرخى نه‌وتى خاو به‌رده‌وامه‌ له‌به‌رزبونه‌وه‌ و به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ یه‌ك به‌رمیل خاوى برێت به‌ سه‌روو 71 دۆلاره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ پێوه‌ كرا.
به‌پێى راپۆرته‌ ئابوریه‌كان له‌ بازاڕه‌كانى مامه‌ڵه‌كردن به‌ نرخى نه‌وته‌وه‌: به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ نه‌وتى خاو نرخێكى نوێى تۆمار كردوه‌ و یه‌ك به‌رمیل خاوى برێنت گه‌یشتوه‌ته‌ 71 دۆلار و 15 سه‌نت، ئه‌وه‌ش به‌رزترین نرخه‌ له‌ماوه‌ى زیاتر له‌ ساڵێكدا تۆمارى كردبێت.
به‌پێى ئه‌و راپۆرتانه‌: هه‌روه‌ها به‌رمیلێك خاوى خۆرئاواى ته‌كساسى ئه‌مریكى گه‌یشتوه‌ته‌ 67 دۆلار و 81 سه‌نت و یه‌ك به‌رمیل خاوى رێكخراوى ئۆپێكیش به‌رامبه‌ر 62 دۆلار و 15 سه‌نته‌.
شاره‌زایانى ئابوریى باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت دواى ئه‌و راپۆرتانه‌ دێت كه‌ باس له‌ زیادبونى هه‌لى كار له‌ ئه‌مریكا ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها یه‌كێكى تر له‌ هۆكاره‌كان بڕیاره‌كه‌ى رێكخراوى ئۆپێك و هاوپه‌یمانه‌كانیه‌تى بۆ زیادنه‌كردنى به‌رهه‌مى نه‌وت.
 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group