گەشتەكەی پاپا بۆ عێراق كۆتایی هات

08/03/2021 عێراق

نەوا-
گەشتە چوار رۆژیەكەی پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیكان بۆ عێراق كۆتایی هات و بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە فڕۆكەخانەی بەغداوە گەڕایەوە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا.
بەپێی زانیاریەكان: كاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پاپای ڤاتیكان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغداوە بەرەو رۆما سواری فڕۆكە بوە، بەوەش كۆتایی بە گەشتە چوار رۆژەكەی بۆ عێراق هێنا، كە كاردانەوەیەكی گەورەی جیهانی هەبو.
لەكاتی جێهێشتنی عێراق، هەریەكە لە بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار، فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق، وەزیری كۆچ و كۆچبەران و چەندین كەسایەتی و كاربەدەستی تری حكومی و پیاوی ئایینی مەسیحی ماڵئاواییان لە پاپا كرد.
پاپا فرانسیس لە گەشتەكەیدا بۆ عێراق، لە شاری بەغدا چەندین كەسایەتی و بەرپرسی عێراقی بینی و دواتر لە پارێزگای نەجەف چاوی كەوت بە عەلی سیستانی و مەرجەعی باڵای ئایینی شیعە و لە شاری ئوری مێژویی لە زیقار لەگەڵ نوێنەری ئایینەكاندا كۆبویەوە و دواتر چوە موسڵ و دواتریش لە شاری هەولێر رێوڕەسمێكی ئایینی مەسیحی گەورەی رێكخست و كۆتایی بە گەشتەكەی هێنا و ماڵئاوایی كرد و جەختیلەوەكردەوە كە "عێراق لە دڵیدا دەمێنێتەوە".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group