نەوت نرخێكی بەرزی تۆمار كرد

15/04/2021 جیهان

نەوا-
نەوتی خاو نرخێكی بەرزی تۆمار كرد و یەك بەرمیل خاوی برێنت گەیشتە 66 دۆلار و 62 سەنت و ئەوەش بەرزترین ئاستە لە ماوەی مانگێكدا تۆماری كردبێت.
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردوەتەوە: نەوتی خاو نرخێكی نوێی تۆمار كردوە و یەك بەرمیل خاوی برێنت بە 66 دۆلار و 62 سەنتەوە مامەڵەی پێوەدەكرێت، ئەوەش دوای ئەوەی رۆژی چوارشەممە 4.6%ی نرخەكەی زیادی كرد.
رونیشكراوەتەوە: ئەو نرخە بەرزترینە لەماوەی یەك مانگی رابردودا، هەروەها بەرمیلێك خاوی خۆرئاوای تەكساسی ئەمریكاش بە 63 دۆلار و 12 سەنتەوە مامەڵەی پێوەدەكرێت و ئەوەش دوای ئەوەی 4.9%ی نرخەكەی زیادی كرد.
شارەزایان هۆكاری بەرزبونەوەی نرخی نەوت بۆ راپۆرتەكانی ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی و رێكخراوی ئۆپێك سەبارەت بە پێشبینیەكانیان بۆ زیادبونی خواست لەسەر نەوت و بوژانەوەی ئابوریی دەگێڕنەوە، پێشبینی ئەوەش دەكەن لە چارەكی سێیەمی ئەمساڵ نرخی نەوتی خاو بگاتە 80 دۆلار.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group