جۆ بایدن ژمارەی وەرگرتنی پەنابەرانی زیاد كرد

18/04/2021 جیهان

نەوا-
جۆ بایدن سەرۆكی ولایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە بڕیارەكەی سەبارەت بە وەرگرتنی پەنابەران پەشیمان بویەوە و بڕیاریدا ئەمساڵ ژمارەیەكی زیاتر پەنابەر وەربگرن.
جۆ بایدن سەرۆكی ولایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا ئاشكرایكرد: ئەو ژمارە پەنابەرەی بڕیارە بۆ ئەمساڵ وەربگیردرێن ژمارەیان زیاد دەكرێت.
رۆژی هەینی بایدن واژی لەسەر زیادكردنی ژمارەی ئەو پەنابەرانەی وەردەگیردرێن بۆ 62 هەزار و 500 كەس كرد و بەوەش ئەو 15 هەزار كەسەی بۆ زیاد كرد كە دۆناڵد ترامپ سەرۆكی پێشو دیاری كردبو بۆ وەرگرتن و خۆی بڕیاری دابوو وەك خۆی بمێنێتەوە.
زیادكردنی ژمارەی پەنابەران لەلایەن بایدنەوە، دوای ئەو رەخنە زۆرە بوو كە لێی گیرا و داوای لێكرا سیاسەتی كۆماریەكان بۆ سنورداركردنی پەنابەران كۆتایی پێ‌ بهێنێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group