نه‌وا
رۆژنامه‌ی فاینه‌نشال تایمزی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه، له رۆژانی رابردوودا ئێران و سعودیه له به‌غدا دیداری راسته‌وخۆیان ئه‌نجامداوه به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكیه‌كانی نێوانیان.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، كه ئه‌و دانوستانه راسته‌وخۆیه به هه‌وڵ و نێوه‌ندگیری مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بووه، كه له ماوه‌ی رابردووش‌دا سه‌ردانی سعودیه‌ی كردبوو.
رۆژنامه‌كه هێمای بۆ ئه‌وه‌شكردووه، دانوستانی راسته‌وخۆی ئێران و سعودیه له به‌غدا ئه‌رێنی بووه، به تایبه‌تی له پرسی راگرتنی هێرشی حوسیه‌كانی یه‌مه‌ن بۆ سه‌ر سعودیه.
فاینه‌نشاڵ تایمز له زاری به‌رپرسێكی ئاگادار له دانوستانهكهوه بڵاویكردوهتوه، كه شاندی سعودیه خالد بن عه‌لی سه‌رۆكی دهڤگای هه‌واڵگری ئه‌و وڵاته‌وه سه‌رۆكایه‌تی كراوه و بڕیاریشه هه‌فته‌ی داهاتوو خولی دووه‌می دانوستانه‌كه به‌ڕێوه بچێت.
دوای ئه‌وه‌ی سعودیه له ساڵی 2016دا شێخ نه‌مر ئه‌لنه‌مر كه‌سایه‌تی ئایینی شیعه‌كانی له‌سێداره‌دا، ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر له تاران هێرشیان كرده سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌و وڵاته و به هۆی ئه‌و پێشهاتهشهوه له‌و كاته‌وه په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی ئه‌و دوو وڵاته پچڕاوه.