قەیس خەزعەلی: هەركەسێك هەست دەكات مافی خوراوە خۆپیشاندان بكات

19/10/2021 عێراق

نەوا-
قەیس خەزعەلی ئەمینداری عەسائیبی ئەهلی حەق داوا لە خۆپیشاندەران دەكات دەستدرێژی نەكەنە سەر دامەزراوەی تایبەت و گشتی و كەسێك هەست دەكات مافی خوراوە با بچێت خۆپێشاندان بكات.
 قەیس خەزعەلی لە تویتێكدا ئاماژەی بەوەداوە، هەر كەسێك هەستدەكات مافی خوراوە با بچێت خۆپێشاندان بكات و بە ئاشتییانە داوای مافی خۆی بكات و هێزە ئەمنییە پاڵەوانەكان بیانپارێزن، ئەگەر بۆچوونی جیاوازیشیان هەیە، بە مەرجێك دەستدرێژی نەكەنە سەر دامەزراوەی تایبەت و گشتیی.
 رونیشیكردووەتەوە، داوا لە هێزە ئەمنییەكان دەكات خۆپیشاندەران بپارێزن و هیچ جۆرە گرژییەك لەنێوانیاندا روونەدات، چونكە ئەو هێزانە پاسەوان و ئێشكگری پاراستنی ئەم وڵاتەن.
 خەزعەلی دەشڵێت، رێگە نادەن هیچ لایەنێك دەستدرێژی بكاتە سەر لایەنێكی دیكە، ئەگەرنا هەڵوێستێكی دیكەیان لەبەرامبەر هەموو ئەوانە دەبێت كە دەیانەوێت زیان بە گەل و عێراق بگەیێنێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group