تەندروستی عێراق هۆشداری لە شەپۆلی چوارەمی كۆرۆنا دەدات

19/10/2021 عێراق

نەوا-
وەزارەتی تەندروستی عێراق هۆشداری لە شەپۆلێكی تری كۆرۆنا لە وەرزی زستاندا دەدات لە كۆتایی ئەمساڵ یاخود سەرەتای ساڵی داهاتوو و جەخت لەوەش دەكاتەوە، شەپۆلەكە لە هەندێك وڵاتی داوە.
هەیسەم عوبەیدی بەڕێوەبەری پاڵپشتی تەندروستی و ئەندامی راگەیاندنی پزیشكی لە وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاندووە، تاوەكو ئێستا شەپۆلی چوارەمی كۆرۆنا نەگەیشتووەتە عێراق و تاكە ئامڕاز بۆ روبەڕوبونەوەی ئەو شەپۆلە كوتانە بە ڤاكسینەكان، شەپۆلەكە لە هەندێك وڵاتی داوە و ئەگەری هەیە كۆتایی ئەمساڵ بگات.
رونیشیكردووەتەوە، هیوایان هەیە تاوەكو كۆتایی ئەمساڵ 50%ی هاوڵاتیانی عێراق ڤاكسین وەربگرن، چونكە ئەگەر نەگاتە ئەو رێژەیە ئەوا شەپۆلی چوارەمی پەتاكە بەهێز دەبێت و كاریگەری لەسەر هاوڵاتیان دادەنێت.
بەڕێوەبەری پاڵپشتی تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستی عێراق دەشڵێت، بەڵام ئەگەر ئەو رێژەیە تێپەڕێنرا ئەوا شەپۆلەكە سوك دەبێت و كاریگەری گەورەی نابێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group