گرژیەكانی ناسریە 11 قوربانی لێكەوتەوە

19/10/2021 عێراق

نەوا-
بەهۆی گرژییە عەشایەرییەكانی ناحیەی عەكیكە لە باشوری ناسریە 11 كەس كوژران و بریندار بوون و 8 خانووی هاوڵاتیان سوتاوە و هێزێكی ئەمنی زۆریش بڵاوەی پێكرا.
سەرچاوەكانی هەواڵی عێراقی بڵاویانكردووەتەوە، بەهۆی گرژییە عەشایەرییەكانی ناحیەی عەكیكە 4 كەس كوژراون و 7 كەسی تریش بریندار بوون.
رونیشكراوەتەوە، لە گرژییەكاندا چەكی سوك و مامناوەند بەكارهێنراوە و برینی بریندارەكانیش سەختە، هەروەها 8 خانووی هاوڵاتیان سوتێنراون.
سەرچاوەكان باس لەوە دەكەن، هێزێكی ئەمنی زۆری سەربە سەركردایەتی پرۆسەكانی سامەرا و پۆلیسی پارێزگای ناسریە بڵاوەیان پێكراوە، بۆ رێگەگرتن لە گرژییەكان و لێكۆڵینەوە و دەستگیر كردنی تۆمەتبارانیش دەستی پێكردووە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group