فاوچی: بەپێی راپۆرتەكان ئۆمیكرۆن مەترسی كەمترە

06/12/2021 جیهان

نەوا-
ئەنتۆنی فاوچی گەورە راوێژكاری پزیشكی سەرۆكی ئەمریكا باس لەوە دەكات، بەپێی راپۆرتەكان نەوەی نوێی كۆرۆنا ناسراو بە "ئۆمیكرۆن" لە نەوەی پێشوو كە "دەلتا"یە مەترسی كەمترە.
فاوچی لە میانەی بەشداری كردن لە بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنیدا وتویەتی، تاوەكو ئێستا بەو شێوەیە دەرناكەوێت كە نەوەی ئۆمیكرۆن مەترسی گەورەی هەبێت.
رونیشیكردووەتەوە، بەڵام پێویستە هۆشیاربین پێش هەر هەڵسەنگاندنێك لەسەر ئەوەی مەترسییەكەی كەمتربێت و وەك نەوەی دەلتا نابێتە هۆی نەخۆشی مەترسیدار، چونكە زانایان پێویستیان بە كاتی زیاترە.
ئەو پزیشكە ئەمریكییە ئەوەشی نەشاردەوە، راپۆرتەكان تاوەكو ئێستا باس لەوە دەكەن كە نەوەی ئۆمیكرۆن مەترسییەكانی لە نەوەی دەلتا كەمترە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group