ئەو ژنە زانایەی رۆڵی سەرەكی هەبوو لە بەرهەمهێنانی ڤاكسینی ئەسترازینیكا هۆشداری دەدات

06/12/2021 جیهان

نەوا-
سارە گلبێرت زانای بەریتانی لە زانكۆی ئۆكسفۆرد كە یەكێكە لەو كەسانەی رۆڵی هەبوو لە بەرهەمهێنانی ڤاكسینی ئەسترازینیكا دەڵێت، پەتای داهاتوو زۆر لە كۆرۆنا كوشندەتر دەبێت و تاوەكو ئێستاش ئامادەكاری بۆ پەتاكان نەكراوە.
سارە گلبێرت رایگەیاندووە، پەتای داهاتوو لەوانەیە زۆر لە پەتای كۆرۆنا كوشندەتر بێت، لەوانەیە بڵاوبوونەوەی زۆر خێراتر بێت یاخود كوشندەییەكەی زیاتر بێت، لەوانەیە هەردووكیشیان بێت.
رونیشیكردووەتەوە، تاوەكو ئێستا پارەی پێویست بۆ ئامادەكاریی بۆ پەتاكان دابین نەكراوە، پێویستە ئەو دەستكەوتانەی لە نەهامەتییەكانی كۆرۆنا بەدەستهاتوون و ئەو زانیاریانەی كۆكراونەتەوە لەدەست نەدەین.
ئەو خانمە زانایە سەبارەت بە نەوەی "ئۆمیكرۆن"ی كۆرۆنا باسی لەوە كردووە، چەندین گۆڕانكاری لەخۆیدا كردووە كە بووەتە هۆی ئەوەی خێراتر بگوازرێتەوە، هەروەها گۆڕانكاری تریشی لەخۆیدا كردووە لەوانەیە ببنە هۆی ئەوەی چالاكی ڤاكسینەكان كەمتربن، بۆیە پێویستە تاوەكو زانیاری زیاتر دەست دەكەون هۆشیاربین و هەنگاوەكان بۆ خاوكردنەوەی بڵاوبوونەوەی ئەو نەوەیە بگیرێنەبەر.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group