ساعدی: دژەتیرۆر تاكتیكی نوێ بەرامبەر داعش بەكاردەهێنێت

06/12/2021 عێراق

سەرۆكی دەزگای دژەتیرۆری عیراق دەڵێت: تاكتیكی نوێیان گرتۆتەبەر بۆ لەناوبردنی پاشماوەی گروپە چەكدارییەكانی داعش.
فەریقی یەكەمی روكن عەبدولوەهاب ساعدی سەرۆكی دەزگای دژەتیرۆری عیراق رایگەیاندوە، بەردەوامن لە راوەدونان و دەستگیركردنی پاشماوەی گروپە چەكدارەكانی داعش لەسەرجەم ناوچەكانی وڵاتدا، وتوشیەتی: وەك لە كردەوەكانی ئەم دواییەیاندا دەركەوتوە پاشماوەی چەكدارانی داعش هەوڵدەدەن لە راگەیاندنەكانەوە سەركەوتن رابگەیەنن بەتایبەت لە دیالەو كەركوك كە ئەوە دورە لە راستیەوە، بۆیە هێزەكانی دژەتیرۆرو هێزە ئەمنییەكان تاكتیكی نوێ بەكاردەهێنن كە چاوەڕواننەكراو دەبێت بۆ گروپە تیرۆریستییەكان كە سەرجەم ئەو ناوچانە پاكدەكەنەوە كە دەیانەوێت پێی تێبخەن.
سەرۆكی دەزگای دژەتیرۆری عیراق راشیگەیاندوە، هۆزەكان رۆڵی كاریگەر دەگێڕن لە هاوكاریكردنی دەزگا ئەمنییەكان و رێگە نادەن بە تیرۆریستان یاری بە ئاسایش و هاووڵاتیانی عیراقی بكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group