مباپێ‌: چیتر لەوە زیاتر چاوەڕێ ناكەم

17/05/2022 وەرزش

نەوا-
كیلیان مباپێ‌ ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەی پاریس سانجێرمانی هەمان وڵات جەخت لەوە دەكاتەوە، چیتر زیاتر چاوەڕێ ناكات و لەماوەیەكی نزیكدا داهاتووی یەكلایی دەكاتەوە.
مباپێ‌ لە پرسیاری رۆژنامەنوساندا سەبارەت بەوەی كەی داهاتووی خۆی یەكلایی دەكاتەوە وتی، چیتر یەكلایی كردنەوەی داهاتووی دواناخات و زۆر پێش ئەوەی پەیوەندی بە هەڵبژاردەی وڵاتەكەیەوە بكات یەكلایی دەكاتەوە.
سەرچاوەكانی هەواڵ باس لەوە دەكەن، مباپێ‌ بۆندی لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید واژۆ كردووە بەڵام هەردولا رێكەوتوون تاوەكو پێش كۆتایی هاتنی وەرز ئاشكرای نەكەن، گرێبەستەكە بۆ 6 وەرزە و موچەی ئەو یاریزانە 25 بۆ 30 ملیۆن یۆرۆ دەبێت ساڵانە و یانەكەش لەماوەی ئەو 6 ساڵەدا بڕی 120 ملیۆن یۆرۆی تر وەك دیاری بە ئەستێرە لاوە فەرەنسییەكە دەبەخشێت.
یانەی پاریس سانجێرمان هەموو هەوڵێك دەدات بۆ هێشتنەوەی مباپێ‌ و موچەی خەیاڵییان پێشكەش كردووە بەڵام تاوەكو ئێستا بێسوود بووە، ئەوەش سەرەڕای هەوڵەكان لە سەرۆكایەتی فەرەنسا و دەسەڵاتدارانی قەتەرەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group