بارانبارین كۆتایی دێت

30/11/2022

نەوا
شارەزایەكی كەشناسی بڵاویكردەوە، بەپێی پێشبینییەكان سبەینێ پێنجشەممە شەپۆلی بارانبارین كۆتایی دێت و پلەكانی گەرما 3 بۆ 4 پلە بەرز دەبنەوە.
ئاراس جەبار شارەزای كەشناسی پێشبینییەكانی بڵاوكردووەتەوە و نوسیویەتی، ئاسمان و كەشی ئێستای هەرێمی كوردستان لەژێر كاریگەری دۆخی ناسەقامگیری كەشوهەوادایە، ئێستا بارانبارین لەبەشێكی ناوچەكاندا دەستی پێكردووە و لەكاتەكانی ئایندەشدا هەور زیاتر چردەبێتەوە لەگەڵ چالاكبوونی هەورە تریشقەدا، بەرێژە و بڕی جیاواز باران لەزۆربەی ناوچەكاندا دەستپێدەكات و تاوەكو كاتەكانی ئێوارە بەچالاكی دەمێنێتەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، لەشەودا بەشێوەیەكی لاواز و پچر پچر بەردەوامی دەبێت و لەكاتەكانی بەرەبەیانی سبەی پێنجشەمە كاریگەریەكانی كۆتای دێت و ئاسمانی هەرێم بە زۆری دەگۆرێت بۆ ساماڵ.
ئەو شارەزا كەشناسییە باسی لەوەش كردووە، هەر بەپێی پێشبینییەكان پلەكانی گەرما بۆ سبەی بەراورد بە ئەمڕۆ 3 تاوەكو 4 پلە بەرزدەبنەوە و خێرای با لەسەرخۆ دەبێت لە ئاراستەی باشوری رۆژهەڵاتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group