پەرلەمانتارێك بۆ حكومەتی هەرێم: كەی موچەی مانگی 12 دابەشدەكەن

01/12/2022

پاشئەوەی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان خشتەی دابەشكردنی موچەی مانگی 11ی بڵاوكردەوە، پەرلەمانتارێكی كوردستان دەپرسێت كە موچەی مانگی 12 دابەشدەكرێت.
سەرچنار ئەحمەد ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بڵاویكردۆتەوە، دەكرێ وەزارەتی دارایی پێمان بڵێت بەنیازە كەی موچەی مانگی 12 ی ئەمساڵ دابەشدەكات، لەكاتێكدا بەپێی ئەم خشتەیەی بۆ دابەشكردنی موچەی مانگی 11 بڵاویكردوەتەوە، دابەشكردنی موچەی مانگی 11 تاكۆتایی مانگی 12ی ئەمساڵ دەخایەنێت.
سەرچنار ئەحمەد راشیگەیاندوە، پێشتر دەیانوت حكومەتداری تەنها موچە دابەشكردن نیە، دیاربوو ئەوەشیان بەتەواوی پێنەكراو تائێستا چارەنوسی موچەی مانگی 12 دیار نیەو حكومەت هیچ بڕیارێكی لەبارەوە نەداوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group