نه‌وا
رۆژنامه‌نوسێك باس له‌وه‌ده‌كات ئه‌ندامانی شاندی چوار لایه‌نه عێراقیه‌كه كه سه‌ردانی هه‌ولێریان كردبوو، كه‌سی دووه‌می حزبه‌كانیانن و ره‌نگه ئه‌مه‌ش هۆكاری ئه‌وه بێت كه شانده‌كانی هه‌رێمیش بۆ به‌غدا كه‌سی یه‌كه‌می حزبه‌كان له خۆناگرێت، هاوكات باس له‌وه‌شده‌كات له رووی تیوریه‌وه چانسی به‌ره‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت زیاتره، به‌ڵام ئه‌و به‌ره‌یه‌ی كه پاڵپشتی ئێرانی هه‌یه، له رووی كرداریه‌وه كاریگه‌رتره.
رۆژی دووشه‌ممه شاندێكی سائیرون، نه‌سر، حیكمه و وه‌ته‌نیه سه‌ردانی هه‌ولێریان كردووه دوای دیداریان له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی له‌گه‌ڵ وه‌فدی پارتی و یه‌كێتیش كۆبوونه‌وه، شانده‌كه له هه‌ریه‌ك له "نسار ره‌بیعی و جاسم حلفی له هاوپه‌یمانی سائیروون، عه‌دنان زه‌رفی و خالد عوبه‌یدی له هاوپه‌یمانی نه‌سر، ئه‌حمه‌د فه‌تلاوی و عه‌بدوڵڵا زه‌یدی له ره‌وتی حیكمه و كازم شه‌مه‌ری و ره‌عد دهلكی له هاوپه‌یمانی وه‌ته‌نییه شانده‌كه پێكهاتبوون".
سه‌باره‌ت به پێگه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌و شانده، رۆژنامه‌نوس یاسین ته‌ها له میانی به‌رنامه‌ی له‌گه‌ڵ رووداوه‌كانی نه‌وا وتی: "ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هاتوون، كه‌سی دووه‌می حزبه‌كانیانن و یه‌كلاكه‌ره‌وه نیین و ده‌كرێت ئه‌مه بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی رێگا بێت، جیا له‌مه‌ش خوێندنه‌وه‌یه‌كی تر هه‌یه، كه له گله‌یه‌كی لایه‌نه عێراقیه‌كانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، بریتیه له‌وه‌ی كه كه‌سی یه‌كه‌می حزبه كوردیه‌كان هیچكات سه‌ردانی به‌غدا ناكه‌ن، بۆیه ئه‌مجاره لایه‌نه عێراقیه‌كان وه‌ك كاردانه‌وه كه‌سی یه‌كه‌می خۆیان نه‌ناردووه بۆ هه‌ولێر".
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی له نێوان دووبه‌ره‌ی ناو ماڵی شیعه‌كان به سه‌رۆكایه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌لایه‌ك و هادی عامری له لاكه‌ی تر، باشتره كورد ده‌رگای هاوپه‌یمانی به‌ڕووی كامیاندا بكاته‌وه ئه‌و رۆژنامه‌نوسه وتی: "به‌و له‌به‌رچاوگرتنی فشاره‌كانی ئه‌مریكا پێویسته كورد لایه‌نی عه‌بادی بگرێت، به‌و پێیه‌ی به‌لای ئه‌مریكیه‌كانه‌وه عه‌بادی تا ئێستا باشترین بژارده‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌وه به سه‌رۆك وه‌زیران، له به‌رامبه‌ردا جه‌مسه‌ره‌كه‌ی تر به سه‌رۆكایه‌تی عامری و مالیكیش گفتی گه‌وره به كورد ده‌ده‌ن چ په‌یوه‌ست به كه‌ركوك و ناوچه دابڕاوه‌كان چ له پرسی بودجه‌دا و به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی له ناوچه جێناكۆكه‌كان هێزیان هه‌یه و پاڵپشتی ئێرانیشیان له‌پشته كه له‌سه‌رجه‌م جومگه‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، ئابوری و ئایینی عێراق ئاماده‌یی هه‌یه، گه‌رچی له رووی تیوریه‌وه عه‌بادی چانسی زیاتره، به‌ڵام له رووی كرداریه‌وه به‌ره‌ی ئێرانی كاریگه‌رتره".